- 12-02-2019
- 11-02-2019
- 10-02-2019
- 09-02-2019
- 08-02-2019
- 07-02-2019
- 06-02-2019
- 05-02-2019
- 04-02-2019
- 03-02-2019
- 02-02-2019
- 01-02-2019
- 31-01-2019
- 30-01-2019
- 29-01-2019
- 28-01-2019
- 27-01-2019
- 26-01-2019
- 25-01-2019
- 24-01-2019
- 23-01-2019
- 22-01-2019
- 21-01-2019
- 20-01-2019
- 19-01-2019
- 18-01-2019
- 17-01-2019
- 16-01-2019
- 15-01-2019
- 14-01-2019
13-02-2019
- 14-02-2019
- 15-02-2019
- 16-02-2019
- 17-02-2019
- 18-02-2019
- 19-02-2019
- 20-02-2019
- 21-02-2019
- 22-02-2019
- 23-02-2019
- 24-02-2019
- 25-02-2019
- 26-02-2019
- 27-02-2019
- 28-02-2019
- 01-03-2019
- 02-03-2019
- 03-03-2019
- 04-03-2019
- 05-03-2019
- 06-03-2019
- 07-03-2019
- 08-03-2019
- 09-03-2019
- 10-03-2019
- 11-03-2019
- 12-03-2019
- 13-03-2019
- 14-03-2019
- 15-03-2019
باکووری کوردستان
- زیندانیی کورد
محەمەد گۆکمحەمەد گۆک (62 ساڵان) لە زیندانی پیتی (ت)ی دەوڵەتی تورک لە تەرسووس، بەهۆی نەخۆشی دڵ کۆچی دوایی کرد.
[2]
-
لەیلا گیوڤەنلەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی (
کەجەدەکەجەدە) و پەرلەمانتاری پارتیی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە) کە لەپێناو هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان ماوەی 98 ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە، ئەمڕۆ باری تەندرووستی زیاتر تێکچوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.[2]

لەیلا گیوڤەن ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا
- لەیلا گوڤەن لە نەخۆشخانە ڕەتیکردەوە چارەسەری بۆ بکرێت، بۆیە برایەوە ماڵەکەی و بەردەوامە لە چالاکیی مانگرتن دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان.
[6]
- پۆلیسی تورکیا لە شاری چەولیک هەڵیکوتایەسەر ماڵی هاووڵاتیان وبەربژێری ئەنجوومەنی شارەوانی
هەدەپەهەدەپە محمەد باخچادوورمووش و چەندین کەسی تری دەستگیرکرد.[2]
- ئۆرهان دەمیر ئەندامی مەجلیسی گەنجانی هەدەپەی شاری
وانوان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەمەڵەکەی خۆیدا دەستگیرکرا.[2]
- لە شاری مەڵەتیی باکووری کوردستان و شارەکانی ئیستەنبووڵ و کۆجائەلیی تورکیا لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا 25 کەس دەستگیر کران.[2]
- بەیانیی ئەمڕۆ پۆلیسی تورکیا لە ناوچەی بازید-ی ئاگری هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ. لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا 8 کەس دەستگیر کران، لەنێویاندا منداڵێک و دایکێکی خاوەن کۆرپەیەکی 6 مانگی هەن. پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی م.س-ی 17 ساڵان، دەرگەیان شکاند و کاتێک زانیان ناوبراو لە ماڵ نییە، چەکیان لە باوکی ڕاکێشا و پێیان گوت دەبێت بانگی م.س بکات کە بگەڕێتەوە ماڵەوە. پۆلیس فشاریان خستە سەر ماڵەکە و دەستیان بە گەڕان و پشکنین کرد. 3 ڕۆژ پێشتریش پۆلیس چووبوویە ماڵەکە و پێیان گوتبوون: (هەواڵمان پێگەیشتووە کە دز هاتوونە ماڵەکەتان). خاوەنی ماڵەکە گوتبوویان ئەوە ڕاست نییە، دواتر پۆلیس ڕۆیشتبوون. م.س-ی 17 ساڵان بەر لە 4 ساڵ بەهۆی بڵاوەکراوەکانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکرابوو، بڕیارە سبەینێ ببرێتە دادگە. ڕاگەیەنرا هەر 8 کەسەکە کە دەستگیر کرابوون گواستراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش.[2]
باشووری کوردستان
- بەشداربووی پڕۆژەی گوندی کۆری لە شاری
هەولێرهەولێر بۆ جاری سێیەم گردبوونەوەیان لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدا. ئەوان وەک سێ هەزار و 786 خێزان، ماوەی پێنج ساڵە چاوەڕێی حکومەتی هەرێم دەکەن خانووەکانیان ڕادەستبکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا پڕۆژەکە تەواونەکراوە، ئەمە لەکاتێکدایە کۆی ئه و پارانەی لەسەرجەم بەشداربووانی ئەم پرۆژەیە وەرگیراوە گەیشتووەتە 28 ملیۆن دۆلار.
[1]
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: ئازادی بۆ دەستگیرکراوانی بادینان
- تەرمی شوانێک بەناوی محەمەد کەریم حەمەجان تەمەن 35 ساڵان لە شارەدێی
ناڵپارێزناڵپارێز لە سنووری
پێنجوێنپێنجوێن بەخنکاوی دۆزرایەوە.
[3]
- مەکتەبی سیاسی (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) کاندیدی پۆستی وەزبری داد لە حکومەتی فیدراڵیدا دەستنیشانکرد بەکاندیدکردنی (
سمکۆ ئەسعەد ئەدهەمسمکۆ ئەسعەد ئەدهەم) ڕاوێژکاری یاسایی مەکتەبی سیاسی.[3]
- بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیێنێت، پێویستە لە ماوەی شەش مانگدا سەرجەم ئەو هاووڵاتیانەی چەکیان لە ماڵەوە هەیە، سەردانی بنکەکانی تۆمارکردن بکەن و چەکەکانیان تۆمار بکەن، بە پێچەوانەوە هەرکەسێک چەکەکەی تۆمار نەکردبێت و دەست بەسەر چەکەکەیدا بگیرێت، ڕێکاری یاسایی لەگەڵدا دەکرێت و بەپێی یاسا سزا دەدەرێت.
[4]
- لە ناوچەی پیشەسازی شارۆچکەی
سۆرانسۆران کارگەیەکی بەرهەمهێنانی نایلۆن سوتا و بەوهۆیەوە دوو کرێکاری کارگەکە بەسەختی برینداربوون.[1]
- ئەمشه و لەسەر ڕێگەی ئیمام وەیس لەسنوری شارەبان بەره و ناوچەکانی سەعدیە و
خانەقینخانەقین داعشداعش پەلاماری هێزەکانی پۆلیسدا. پۆلیسێک کوژراوە و یەکێکی تریش برینداربووە.[3]
رۆژئاوای کوردستان
- سوپای تورک و چەتەکانی کە کانتۆنی
عەفرینعەفرینیان داگیرکردووە، ئەمشه و بۆمبارانی گوندی برج قاس-یان کرد لە ناوچەی شێراوا-ی سەر بە کانتۆنی عەفرین.[2]
دەرەوەی کوردستان
- لە شاری زاهیدان هێرشێکی خۆکوژی کرایەسەر پاسێکی
سوپای پاسدارانسوپای پاسداران و 40 پاسدار کوژران و برینداربوون.
[5]
-
عادل عەبدولمەهدیعادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: دەبێت هەرێمی کوردستان 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات.[1]
- لە شاری ئیستانبوول پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی چالاکانی سیاسی و مەدەنی، لەو ئۆپەراسیۆنەدا ڕۆژنامەوان مەلەک جیهان و چەندین کەسی تری دەستگیرکران.[2]
- لە وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا کۆنفرانسی پەرەپێدانی ئاشتی و ئاسایش لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست کە بڕیارە ڕێکارەکانی جێگرکردنی ئاشتی و ئاسایشی هەمیشەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ بکات، بە ئامادەبوونی کاربەدەستانی باڵای زیاتر لە 70 وڵاتی جیهان دەستی بە کارەکانی کرد.[6]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث