باکووری کوردستان
- سوپای تورکیای داگیرکەر لە چیای باگۆک و دەورووبەری دەستی بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن کرد.
[3]
باشووری کوردستان
- دەرچوانی بەشی پزیشکی گشتی و ددان و دەرمانخانە، لەبەردەم بینای پارێزگای
سلێمانیسلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بۆ ناڕەزایی دەربڕین لەبەرامبەر دانەمەزراندنیان.
[1]
- بەیانی ئەمڕۆ، لەبەردەم بینای پارێزگای
کەرکووککەرکووک بەشێک لە ئەنجومەنی گەڕەکەکانی کەرکووک خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر خەرج نەکردنی بڕی ئەو 250 هەزار دینارەی وەک مووچەی مانگانە بۆ هەریەکەیان تەرخانکراوە و دەبێت لەڕێگای قائیمقامیەتی کەرکووکەوە پێیان بدرێت.
[2]
- بەبیانووی هەبوونی بارەگاکانی
پەکەکەپەکەکە، هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکیان لە سنوری شارۆچکەی
ئامێدیئامێدی و
ئاکرێئاکرێی سەر بە پارێزگای
دهۆکدهۆک بۆردومانکرد.[1]
- بەهۆی بەرزی و نزمی دراوی کۆماری ئیسلامی ئێران، بازرگانان لە شاری سلێمانی توشی زیانبوون و بەشێکیشیان مەمەڵەکردنیان لەگەڵ بازرگانانی ئەو وڵاتە وەستاندووە.[1]
- دایکێک و چوار منداڵی کوردی ئێزدی لە دەستی
داعشداعش ڕزگارکران، دایکەکە ناوی غەزال عەلییە و منداڵەکانیشی ناویان حەبیب حوسێن، عەلی حوسێن، سامی حوسێن، دالیا حوسێنە.
[4]
- پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە لە شارۆچکەی
پێنجوێنپێنجوێن کوڕێک دایکی خۆی کوشت.[4]
- دووەمین خەڵاتی وەدات حسێن، بەخشرایە هەریەکە لە ڕۆژنامەنووس و چالاکوان
نیاز عەبدوڵڵانیاز عەبدوڵڵا و ڕۆژنامەنووس
کاروان سالارکاروان سالار.[2]
- بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لەگەنجانی شارۆچکەی پێنجوێن، ماراسۆنێکی ماوە درێژ کە لەلایەن ناوەندی وەرزش و لاوان بەهاوکاری گروپی ژیانەوە ڕێکخرابوو لەبەردەم قایمقامیەتی قەزای پێنجوێن تا دەروازەی قەزاکە بەرێوەچوو.[1]
دەرەوەی کوردستان
- بە بەشداری ژمارەیەک هاوڵاتی، کە زۆربەیان گەنج بوون، لە دورگەیەکی وڵاتی یۆنان یادی وەدات حسێن، پەیامنێری تیرۆرکراوی ڕۆژنیوز کرایەوە.[3]
- داواکاری گشتی تورکیا دەستیکرد بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی توند لە دژی ئه و کەس و لایەن و دامەزراوانەی بە وتەی ئەوان ڕۆڵیان لە دابەزاندنی نرخی لیرەدا هەبووە بەرانبەر بە دۆلاری ئەمریکی و بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی دابەزینی نرخی لیرەش ئەنقەرە مامەڵەی لەدۆلارەوە گۆڕی بۆ یۆرۆ.[1]
- ئەنگێلا مێرکڵ، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ناسەقامگیری ئابووری لە تورکیا لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێک نییە.[4]
- دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا پرۆژە یاسایی بودجەی ساڵی 2019ی پنتاگۆنی واژۆ کرد. بە واژۆکردنی ئەو پرۆژە یاسایە فڕۆکەی جەنگیی جۆری ئێف 35 (F-35) بە تورکیا نادرێت.
[5] کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث