$باکووری کوردستان$
- لە چوراچێوەی زنجیرە چالاکییەکانی ڕۆژی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژناندا، ئەنجومەنی ژنانی سەر بە #هەدەپە#ی شاری ئێلح و بزوتنەوەی ژنانی ئازاد کە بەنیاز بوون بەیاننامەیەک بڵاو بکەنەوە لە لایەن پۆلیسی تورکەوە ڕێگریان لێ کراو 10 ژن دەستگیر کران.[1]
- بە فەرمانی #وەزارەتی ناوخۆ#ی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، قیووم لە پۆستی هەر دوو شارەوانیی هەدەپەی ناوچەکانی یەنی شەهیر و حەزرۆی #ئامەد# و ناوچەی هەزەخی شرنەخ و شارۆچکەی پەریی سەر بە ناوچەی مازگێردای دێرسم دانا. بە دانانی ئەم چوار قیوومەی ئەمرۆ، ژمارەی شارەوانیەکانی هەدەپە لە شارە گەورەکان و ناوچەکانی باکوری کوردستان کە لە لایەن دەوڵەتی فاشیزمی تورکەوە دەستی بەسەردا گیراون و قیوومیان بۆ دامەزراندوون، گەیشتە 20 شارەوانی.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ژمارەیک لە پەرستارانی شاری #سەقز#، لەمەڕ دواخستنی گەڵاڵەی دامەزراندنی پەرستارانی خۆجێیی، ناڕەزایەتییان دەربڕی. ئەو پەرستارانە لە بەخشنامەیەکدا کە واژۆی ژمارەیەک لە پەرستارانی ئەو شارەی پێوەیە، دژی دواخستنی گەڵالەی دامەزراندنی پەرستارانی خۆجێیی بوون.[6]
$باشووری کوردستان$
- لەبەر کەمیی و نەبوونی مامۆستا لە لە شارەدێی #سەرقەڵا#ی سەر بە شارۆچکەی #کفری# خوێندکاران خۆپیشاندانیان ئەنجامداو ڕێگای سەرەکی #کەلار# بۆ کفری-یان داخستووە و لایەنی پەیوەندیداریش دەڵێن لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان.[3]
- لەبەرامبەر دانەمەزراندنیان و خراپی ڕێگا و بانەکانیان، بەشێک لە دانیشتوانی شارەدێی تەکیەی جەباری گردبوونەوە.[5]
- کارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئوف بەگ لە #شارەزوور#، بەمەبەستی خستنەرووی چەند داواکارییەک گردبوونەوە. داواکارییەکانیان بریتیبوون لە دامەزراندنی کارمەندانی خۆبەخش و خەرج کردنی دەرماڵەی جوگرافی کەنزیکەی ساڵێکە ڕاگیراوە.[7]
- ژمارەیەک لە دەرچووانی تواناسازی شاری #هەولێر#، بەمەبەستی گەیاندنی داواکاریەکانیان لەبەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم گردبوونەوە و داوادەکەن حکومەت ئەو پارەیەیان بۆ خەرج بکات کە پێشتر بڕیاری لەسەرداوە.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ئەردۆغان لە درەنگانی شەو هێرشیان بدووەتە سەر گوندی عبدولحەی کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شاری #سەرێکانی# و ڕووبەرووی وڵامێکی توندی #شەڕڤان#انی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک بوونەتەوەو شەڕەکە نزیکەی نیو کاتژمێر بەردەوام بووە. بە پێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی شەڕەکەدا 4 چەتەی ئەردۆغان کوژراون.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/373126/0020.JPG=KTML_ImageCaption_Title=وێنەی ڕۆژ: 13-11-2019=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=وێنەی ڕۆژ: 13-11-2019=KTML_ImageCaption_End=
- ئەنجامدەری سەرەکی تەقینەوەکەی ڕۆژی دووشەمەی ڕابردووی قامشلۆ دەستگیر کرا و ئاشکرا کراوە کە ژمارەیەک کەسی دیکە هاوکاریان کردووە بۆ کردەوەکە. ئاسایش بلاوی کردووەتەوە، بەگوێرەی لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەکانیان، ئەنجامدەری سەرەکی فەرمانەکانی لە کەسێک وەرگرتووە کە لە تورکیا نیشتەجێیە.[4]
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە چڕی گوندەکانی سەر بە شاروچکەی تل تەمر تۆپباران دەکەن.[1]
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشێکی قوڕسیان کردووەتە سەر گوندی عەزیزییەی ئاشووری و سوریانیەکانی سەر بە تل تەمر. ئەنجومەنی سەربازی سوریانی وڵامێکی توندی داگیرکەرانیان داوەتەوە. هێرش و بوردومانەکانیش بەردەوامن.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- سەرۆکی ئەمریکا بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک، ئاماژەی بەوەدا، دۆخی نائاسایی وڵاتەکەی لە بەرامبەر ئێران بۆ ساڵێکی دیکە درێژ کردووەتەوە.[1]
- بەهۆی سەردانی #ئەردۆگان# بۆ واشەنتن دی سی، ناڕەزایی زۆر لەلایەن ئەمریکییەکانەوە پێشاندرا.[2]