دەقی سوپاسنامەکەی ڕەفعەت عەبدوڵڵا:
بەڕێزان بەناوی خۆم و بنەماڵەکەمانەوە ئەمەوێت سوپاس بەشداری هەموولایەک بکەم لە پرسەی کۆچکردووی کاکە ڕەمزی برامدا لە هەردوو ڕۆژی پرسەکەدا،
ئەو ئامادەیی و پەرۆشیەتان لە ئازارو خەمەکانی کەم کردینەوە بەشداری هاوڵاتیانی شاری #کەرکووک# لە کەسایەتی و دام و دەزگاکانی حکومەت و ڕێکخستنەکان و پیاوانی بەڕێزی ئاینی و کەس و کاری شەهیدان و پێشمەرگە ،
سوپاسی زۆری ئەو لایەنە سیاسی و حیزبیانەش ئەکەم کە بەوەفد یان بە بروسکە یان تەلەفۆن لەگەڵمان بوون، سوپاسی هەڤاڵانی یەکێتی ئەکەم بە بروسکە یان تەلەفۆن یان بەهاتنیان لە خەمەکانیان کەم کردینەوە بە تایبەت بەڕێزان سەرۆکی یەکێتی و هەڤاڵانی کارگێرو مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و هەڤاڵانی ئۆرگانەکان و سەرۆکی پەڕلەمان و حکومەت و ئەندامانی پەڕلەمانی هەرێم و بغداد و وەزیرەکانی هەرێم و بەغداد ،
ئەم پەرۆشی و بەشداریەتان لە ژان و ئازاری کەم کردینەوە خوای گەورە پاداشتی خێرتان بداتەوەو و کۆچکردوی ئێمەو هەمولایەک بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات، جارێکی تر سوپاس و پێزانینمان بۆ هەموو لایەک.
برای دڵسۆزتان
رەفعەت عەبدوڵا حەمەڕەش[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!