$باکووری کوردستان$
- باشاک دەمیرتاش، هاوسەری #سەڵاحەدین دەمیرتاش# هاوسەرۆکی پێشووی #هەدەپە# ڕایگەیاند: ماوەی مانگێکە تەندروستی دەمیرتاش باش نییە. ئەو هەوڵدەدات بەباشی خۆی پیشان بدات، بەڵام ئەوەی من دەیبیبم و هەستی پێدەکەم باش نییە.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی پشتیوان ئەفسەر، خەڵکی گوندی نێی #مەریوان#، لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی #سنە#، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران، 9 ساڵ زیندانیی تەعزیریی بەسەردا سەپا.[7]
- کاسبکارێکی کورد بە ناوی عەلی نادری کوڕی میرحەسەن، دانیشتووی شارەکی مێهدیەی #کرماشان#، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا. هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سێڕێیانی قازانچی لە نێوان کرماشان، کامیاران و ڕوانسەر، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، ماشینی ئەو کاسبکارە کوردەیان داوەتە بەر دەسڕێژیی گوللە.[7]
$باشووری کوردستان$
- لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە شاری #سلێمانی# بڕیاردرا تاوەکو هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەو حزبە #مستەفا چاوڕەش# سەرۆکی ئەنجومەن و وتەبێژ دەبێت.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376035/0014.JPG=KTML_ImageCaption_Title=یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی=KTML_ImageCaption_End=
- فڕۆکەکانی تورکیا چوار جار لەسەر یەک گوندی سەرگەلی سەر بە شارۆچکەی #ئامێدی# بۆردووماندەکەن و بەهۆیەوە ترس و دڵەڕاوکێ لای هاونیشتمانییان دروستبووە.[3]
- ئەمڕۆ لە #زانکۆی سلێمانی#، #ژنانی گەنجی تێکۆشەر# هەڵسان بە دابەشکردنی کتێبی (ژیانم هەمووی تێکۆشان بوو) کە لەلایەن #ساکینە جانسز# نوسراوە، لەلایەن خوێندکارانی زانکۆکەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا.[1]
- پێشانگەی تایبەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بە بەشداری زیاد لە 100 کۆمپانیای ئێرانی لە بوارە جیاوازەکانی کاڵا وەک فەرشی دەستچن، پیشەسازی دەستی، کەرەستەی بینا، پیشەسازی خۆراک، تاقمی قەنەفە، پۆشاک و چنین، پێڵاو و چەرم، پێداویستی ناوماڵ، بەرهەمە نەوتییەکان، پیشەسازی کارەبا، بەرهەمە کشتوکاڵیەکان، پیشەسازی پلاستیک، چاپ و پێچانەوە، پێداویستی جوانکاری و پاکژکەرەوە کرایەوە.[4]
- لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی عێراق و لیژنەی سەرپەرشتی چاودێری ناوی دامەزراوانی #کەرکووک#، بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو ناوانەی کە بڕیاربووە لە کەرکووک وەک مامۆستا و فەرمانبەر دابمەزرێن.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- کۆمۆنی فیلمی ڕۆژئاوا لە ناوەندی کلتور و هونەری #محەمەد شێخۆ# فیلمی 'بۆ ئازادی' نمایشکراد. فیلمەکە کە باس لە بەرخۆدانی ناوچەی سووری #ئامەد# دەکات، پێرێ لە ڕمێلان لە ناوەندی کلتور و هونەری ئارام تیگران نمایشکرابوو.[1]
- هەواڵێک لەبارەی #مەزڵوم کۆبانێ# بڵاوبۆتەوە گوایە بەرپرسانی #پەکەکە# لە #قەندیل# ڕێگه و دەرفەت نادەن زۆر لە میدیاکان دەربکەوێت، لەوبارەیەوە دوو سەرچاوەی نێو پەکەکه و پەیەدە هەواڵەکە ڕەتدەکەنەوە.[2]
- ئەمڕۆ هێزە ئەمنیەکان لە خێوەتگای ئەلهۆڵ کە 45 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری #حەسەکە#وەیە، ژنێکیان لەبەشی ژنە بیانیە دەستگیرکراوەکانی تیرۆرستانی #داعش# کە بەبەشی (رەوەندی بیانی) ناسراوە بەکوژراوی دۆزیوەتەوە. بەپێی ئەو وێنانەی دەست کەوتووە، ژنە تیرۆرکراوەکە پێش کوشتنی بەشێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجە و ئازار دراوە، شوێنی ئەشکجەنجەو لێدان بەتێکڕای جەستەیەوە دیاربووە.[5]
- لەسەر داوای کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی #هەڵەبجە#، سریەی بەرگری کیمیاویی سەر بە #وەزارەتی پێشمەرگە#، پشکنینی بۆ ماڵێک کرد لە هەڵەبجە کە گومانی ژەهراویبوونی لێدەکرا بەهۆی پاشماوەی چەکی کیمیایی لە ساڵی 1988دا. بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی وەزارەتی پێشمەرگە، تیمی کیمیاوی بە وردی ماڵەکەو ژێر زەمینی ئەو ماڵەیان به چەند ئامێرێک پشکنیوە کە تایبەتن بە ئاشکراکردنی ماددە کیمیاوی و ژەهراوییەکان، دواتر ماڵەکەیان خاوێنکردەووەتەوە و دڵنیاییانداوەتە خاوەن ماڵەکە کە هیچ پاشماوە و مەترسییەکی چەکی کیمیاوی لەماڵەکەدا بوونی نەماوە.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
- هەریەک لە موقتەدا سەدر سەرکردەی ڕەوتی سەدر و هادی عامری سەرکردەی هاوپەیمانی بونیاد و قەیس خەزعەلی سەرکردەی عەسائیبی ئەهلی حەق، داوا لە هاووڵاتیان دەکەن دژی ئەمریکا بێنە سەر شەقام.[2]
- ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی چەکدارەکانی ئه و گروپانەی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە لیبیا گەیشتە 14 کەس، کە فەرمان لە ئەنقەرە وەردەگرن و لەلایەن تورکیاوە بۆ پشتیوانیکردن لە حکوومەتی ویفاق لە دژی هێزەکانی حەفتەر ڕەوانەی ئه و وڵاتە کراون.[4]
- دادگای باڵای بەلجیکا، ڕایگەیاند، کە بڕیاری دادگای تێهەڵچوونەوەی بەلجیکا بڕیارێکی دروستە لەبارەی ئەوەی ڕایگەیاندبوو، کە پەکەکە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی نییە.[6]