- بەرەبەیانی ئەمڕۆ، چەند دەستەیەکی یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG چوونەتە ناو شارۆچکەی گرێسپی لەنێوان هەردوو کانتۆنی جەزیرێ و کۆبانێ لەرۆژئاوای کوردستان و چاوەڕوان دەکرێت لە 24 کاژێر داهاتوودا، هێزەکانی YPG و بورکانی فورات(هێزێکی هاوبەشی یەکینەکانی پاراستنی ژنان و یەکینەکانی پاراستنی گەل) لەدیوی کۆبانێ لەگەڵ هێزەکانی دیکەی YPG لەدیوی جەزیرێ و لەسەنتەری گرێسپی یەکبگرنەوە.
- وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە کوردستان، ڕایگەیاند ئەو وادەیەی بارزانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم دیاریکردوە کەمە ئاشکراشیکرد کە لە 48 سەعاتی داهاتوودا وەڵامی سەرۆکایەتی هەرێم دەدەنەوە.
- پێنج ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش کە هەر پێنجیان بە ڕەگەز عەرەبن بە چەکەکانیانەوە خۆیان ڕادەستی هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان کرد.
- بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ئاشکرای دەکات ڕۆژانە حەوت سانتیم ئاو کەمدەکات ئەو کەمبونەوەیەش تا چوار مانگی دیکە بەردەوام دەبێت لەچەند مانگی داهاتوشدا بەڕێژەی 14مەتر ئاو کەم دەکات.
- لە دوو ڕووداوی جیاوازدا لە شاری کەرکووک تەرمی هاوڵاتییەک لە گۆرستانێکدا بە کوژراوی دۆزرایەوه و لە ڕواوێکی دیکەدا کەسێک بە چەقۆ کوژرا، سەرچاوەیەکیش ڕایدەگەیەنێت، کێشەکە کۆمەڵایەتییە و سێ کەس دەستگیرکراون لەسەر ڕووداوەکە.
- جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە پرۆژەی فراکسیۆنی گۆڕان سەبارەت بە پرسی سیستەمی سیاسی و سەرۆکایەتی هەرێم دەستپێکی شکستهێنان بوو بە سازان لەنێوان لایەنەکانی ناو پەرلەمانی کوردستان، جەختیش لەوە دەکاتەوە کە مەسعود بارزانی دەتوانێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم کاندید بکاتەوە.
- کاتژمێر 9:47 خولەک بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.1 پلەی ڕێختەر بە دووری 16 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی خانەقین ڕووی دا بەبێ ئەوەی هەستی پێ کرابێت.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث