$باکووری کوردستان$
- خانەوادەی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکاری کوردستان و پارێزەرەکانی بەمەبەستی بینینی #عەبدوڵڵا ئوجەلان# لە جەژنی ڕەمەزاندا سەردانی دادگایان کرد.[4][2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/150087/0011.JPG=KTML_Photo_Alt=گرژی و ئاڵۆزیەکانی شاری ڕحا 11 کوژرا و برینداری لێکەوتۆتەوە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/150087/0011.JPG=KTML_Photo_End=
- پارتی دیموکراتی گەلان - #هەدەپە# داواکارییەکی پێشکەشی دەستەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا کرد بۆ ئەوەی #سەڵاحەدین دەمیرتاش# کاندیدی هەدەپە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری بەشداری بکات لە میتینگەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن لە شارەکانی ئیستەنبووڵ، دیلۆک، ئیزمیر و مێردین. ئەمڕۆ داواکارییەکە لە لایەن دەستەی هەڵبژاردنەکانەوە پەسەند کرا.[5]
- بەهۆی دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵە لەنێوان شاندێکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئەکەپە) و کۆمەڵێک دوکاندار لە شارۆچکەی پڕسوس (سوروچ)ی سەر بە شاری ڕحا (#ئورفە#) لە باکوری کوردستان سێ کەس کوژران و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوون.[1]
- گرووپێک لە ناوچەی دەگیرمەندەرەی شاری کۆجائەلیی تورکیا هێرشیان کردە سەر خەباتکار و لایەنگرانی هەدەپە کە مێزی بانگەشەی هەڵبژاردنیان دانابوو. هاوکات لە مەڵەتی بە دار و بەرد هێرشکرایە سەر لایەنگرانی هەدەپە.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ڕێبەرانی دوو حیزبی گەورەی ڕۆژهەڵات، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لەگەڵ تینکتەنکەکانی واشینگتۆن دیدار و چاوپێکەوتنیان کردووە.[3]
$باشووری کوردستان$
- تەرمی #عەبدولڕەزاق فەیلی# لە #سلێمانی# بەخاک دەسپێردرێت.
- لە #گەرمیان# فەرمانگەیەکی حکومی لە ڕێگەی ڕێکخراوی (ICRC) کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور بە دابینکردنی دەستمایە 122 خێزانی کەمئەندام، بێوەژن، کەمدرامەت دەکاتە خاوەن پرۆژەی خۆیان بۆ ئەوەی بتوانن بژێوی خۆیانی پێ بەرێبکەن.[1]
- تادێت جموجوڵی چەکدارانی #داعش# لە چەند ناوچەیەکی سنوری #خانەقین# زیاتر دەبێت، بەرپرسێکی حزبیی ناوچەکەش دەڵێت، پێشتر بە شه و دەردەکەوتن، بەڵام ئێستا چەکداران لە ڕۆژیشدا بە ئاشکرا دەسوڕێنەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک گوندنشین ئاوارەبوون.[1]
- لەرێگەی پەرلەمانتارێکی بەغداوە، هەڵوێستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەبارەت بەرووداوی تەقەکردنەکەی شەوی ڕابردووی دژەتیرۆری عێراق لە #کەرکووک# و شەهیدبونی هاوڵاتییەکی کورد خرایەڕوو، و داواشیکرد لێکۆڵینەوە لەرووداوەکە ئەنجامبدرێت، چونکە بابەتێکی هەستیارو مەترسیدارە.[1]
- سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری فەرمانی دامەزراندنی سێ دادوەری دەرکرد بۆ بەڕێوەبردنی بەڕێوەبەرایەتی و نووسینگەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک، کە لەلایەن ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان کاندیدکرابوون.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- پارتی یەکێتی دیموکرات- #پەیەدە#، بەبڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک دەستدرێژییەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر باشوری کوردستانی شەرمەزارکرد و ڕایگەیاند، کە دەستدرێژی بۆ سەر باشور دەستدرێژییە بۆسەر هەموو کوردستان.[4]
- لە چوارڕیانی سەبای بەحرات لە منبج، تەقینەوەیەک ڕوویدا، بەهۆی ئەو تەقینەوەیە هاووڵاتیەک بەناوی بەسام بەشیری 49ساڵان و منداڵێک-ی 6ساڵان بەناوی یەزەن عەبدولحەلیم بریندار بوون. بریندارەکانیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەی فورات.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- فەرماندەیەکی هێزەچەکدارەکانی ئێران ئه و لێدوانانەی وەزیری بەرگری تورکیا ڕەتدەکاتەوە کە گوایە ئێران دەچێتە پاڵ تورکیا لە ئۆپراسیۆنی دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان (#پەکەکە#) لە باکوری عێراق.[1]