باکووری کوردستان
- یەکەی تایبەتی پۆلیسی تورکیا لە
ئامەدئامەد هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان لە ئامەد. پۆلیس لە هەڵکوتانەکەیاندا دەرگای ماڵەکانیان شکاند و دەستیان کرد بە پشکنینی ماڵەکان. لە هەڵکوتانە سەر ماڵانەدا لە گەڕەکی یالملی لە ناوچەی لیجە سەیفەدین دەمیر، نەزیر گیوموش، زەکی گیوموش و زەکی مەنەکەش دەستگیرکران. زەکی مەنەکەش نەخۆش بووە لە ماڵەوە لە جێدا بووە، کە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە. کەسە دەستگیرکراوەکان براون بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دەوڵەتی تورک لە ئامەد. لە فارقین-یش هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتیان و ژنێک بە ناوی یڵدز ئەلما دەستگیرکرا.
[6]
- پاش ئەوەی گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل (
هەپەگەهەپەگە) لە ڕێی ئامێری ئاسمانییەوە دژی سەربازگەیەکی سوپای تورکیای داگیرکەر لە ناوچەی
شەمزینانشەمزینان چالاکییەکی کاریگەریان کرد و ژمارەیەکی زۆری سەربازی تورکیا کوژران و بریندار بوون، پارێزگاری جۆلەمێرگ بڕیاری قەدەغەکردنی ئامێرە ئاسمانییە بێفڕۆکەوانەکانی دا. بە گوێرەی بڕیارەکە، فڕاندن و بەکارهێنانی فڕۆکەی سیخووڕیی بێفڕۆکەوانی جۆری IHA و درۆن تەنیا لە ڕێی وەرگرتنی مۆڵەت دەبێت.[6]
- ئەمڕۆ دانیشتنی دادگەیی کردنی
هۆزان جانێهۆزان جانێ که هاوکات هاوڵاتیی ئەڵمانیایە لە سێیەمین دادگەی سزاقورسەکانی ئەدیرنە بەڕێوەچوو. هونەرمەند هۆزان جانێ لە بەندیخانەی ئیستەنبووڵەوە لە ڕێی سیستەمی دەنگ و ڕەنگەوە بەشداری لە دانیشتنەکە کرد و ئه و تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە دراوەتیەپاڵی. هۆزان جانێ گوتی: (من هیچ پەیوەندییەکم به و نووسینانەوە نییە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە. من هونەرمەندم و کاری هونەری دەکەم.) دەستەی دادگە بە بیانووی (پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخستن) سزای 6 ساڵ و 3 مانگ زیندانیکردنی بۆ هونەرمەند جانێ بڕیەوە.[6]
رۆژهەڵاتی کوردستان
لوقمان خیاڵی
- کاسبکارێکی کورد بە ناوی لوقمان خیاڵی تەمەن 36 ساڵ، خەڵکی گوندی حەسەن کوردەی شاری
بانەبانە، بە تەقەی هێزە حکوومەتییەکان بریندار بوو.
[7]
- کاتژمێر 1:30 خولەکی نیوەشەوی ڕابردوو لە گەڕەکی ئیلاهیە ی شاری
کرماشانکرماشان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز خەڵکی لە ماڵەکانیان بردە دەرەوە. بە گوێرەی شەیەتحاڵان، شووشەی زۆرێک لە ماڵەکانی ئەو گەڕەکە شکاوە و زیانێکی زۆر بەر چەند ماڵێک لە نزیک تەقینەوەکە کەوتووە. تەقینەوەکە لەبەردەم ئۆتۆمبێلێکدا ڕوویداوە، کە لەناویدا کەسێک بە ناوی بەهرام نەورۆزی و هاوسەر و کچەکەیانی تێدابووە و بە برینداریی گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
[5]
- چالاکێکی مەدەنیی کورد خەڵکی شاری
سەقزسەقز، بە ناوی
ئەیووب جەوانپوورئەیووب جەوانپوور بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرا.[7]
- مامۆستایەکی کورد بە ناوی ئەسکەندەر لوتفی خەڵکی شاری
مەریوانمەریوان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتیی شاری مەریوان و لەو ناوەندە حکوومەتییە لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.[7]
باشووری کوردستان
-
سلێمانیسلێمانی یادی 234 ساڵەی دامەزراندنی دەکاتەوە و لە ساڵڕۆژی دامەزراندنیشی چەندین چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچن.
[1]
یادی دامەزراندنی سلێمانی، فۆتۆ دواڕۆژ
- لە چوارچێوەی کارەکانی کۆڕبەندی پاریس حکومەتی فەرەنسا بڕیاریدا بە پێشکەشکردنی بڕی دوو ملیۆن یۆرۆ بە سندوقی نۆژەنکردنەوەی شارۆچکەی
شنگالشنگال، کە لەلایەن
نادیە مورادنادیە مورادەوە دامەزراوە.
[4]
- بەڕێوەبەری شارۆچکەی
سیدەکانسیدەکان ڕایگەیاند، بۆ ماوەی 45 خولەک تورکیا تۆپبارانی چەند گوندێکی سنوورەکەیانی کردووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و دەشڵێت تۆپبارانەکە لە وەڵامی هێرشێکی
پەکەکەپەکەکەدا بووە، کە ئەمڕۆ کردوویانەتە سەر بارەگایەکی سەربازی تورکیا.
[3]
- بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی
هەڵەبجەهەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت: کونسوڵخانەی کۆریای باشور لە هەولێر، 110 جۆر دەرمان و پێداویستی پزیشکی گەیاندۆتە بەڕێوەبەرایەتی تەندروسی شارەکە.
[2]
- وتەبێژی پۆلیسی
هەولێرهەولێر ئاشکرایدەکات: لە شاری هەولێر باوکێک کە چەند ساڵێک لە زیندان بووە، درەنگانی شەوی ڕابردوو بە دەستڕێژی گوللە کوڕەکەی خۆی بەناوی م. س. کوشتووە.[2]
- هاوڵاتییەک لە نزیک نەخۆشخانەی شۆڕش لە شاری سلێمانی ئاگری بەردایە جەستەی خۆی و بە شێکی جەستەی سوتا و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.[5]
- ئەمڕۆ لە هۆتێل ڕۆتانا لە هەولێر ڕێکخراوی سپارک کۆنفرانسێک سەبارەت بە تووندتیژی و تووندڕەوی بە هاوکاری وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا سازدەکات.[3]
- بەرپرسێکی پەروەردەی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: دوای ڕەزامەندی
وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردە بڕیاردرا لە سەرجەم خوێندنگاکان دوو وانەی زانست و بیرکاری بەفەرمی بکرێن بە زمانی ئینگلیزی و مامۆستاش بۆ وانەکان دابیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانراوە.[2]
- هێزەکانی ئەڵمانیا لەهەرێمی کوردستان لە مەراسیمێکدا بنکەی چاککردنەوەی ئامێرەکانی گەیاندنیان بەئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە ڕادەستی یەکەی گەیاندنی هێزەکانی پێشمەرگە کرد.[2]
دەرەوەی کوردستان
- ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دادگای کەرخی تایبەت بە سەیریکردنی دۆسیەی تیرۆر، پێداچوونەوەی بە دانپێنانی یەکێک لە دیارترین سەرکردەکانی ڕێکخراوی
داعشداعشدا کردووە، کە والی
کەرکووککەرکووک بووە و ناسناوی ئەبو حەمزەی کوردی-یە. کە تۆمەتبارە بە بەدیلگرتنی ژمارەیەک
پێشمەرگەپێشمەرگە گەڕاندنیان بەنێو حەویجە.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث