ژمارەیەک مامۆستایانی زانکۆ بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین چوونەتە بەردەم وەزارە...
- بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لەسەر ڕێگای
ئامەدئامەد-
مێردینمێردین لەباکوری کوردستان ڕویداو بەهۆیەوە دوو سەربازی تورکیا کوژران.
[1]
- بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی دەستی
داعشداعش لە پارێزگای
دهۆکدهۆک رایگەیاند، بە هاوکاری دەزگا ئەمنییەکانی پارێزگای دهۆک توانیمان ڕۆژی 14-03-2017 هەشت کەس لە دەستی چەکدارانی داعش رگار بکەین.
[2]
- فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی خۆی لەبەرامبەر هێرش و پەلامارەکانی پارتی بۆ سەر خۆپیشاندەرانی
شەنگالشەنگال خستەڕوو و ڕایگەیاند:کوشتنی خۆپیشاندەران و بریندارکردنیان بەتەواوی دژی پرەنسیپەکانی دیموکراسییە و پارتی لێیان بەرپرسیارە.
- لەسەر ئه و جموجوڵەی بە هێزەکانی سوپای تورکیا لە ناو خاکی هەرێم دەکرێت، بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە بێ ئاگایی دەردەبڕن و رایدەگەیەنن، هیچ زانیارییەکیان نییە.
[2]
- بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی
یەبەشەیەبەشە لە شەنگال رایدەگەیەنێت، بەرامبەر تەقەی پێشمەرگەکانی رۆژ بەسەر خۆپیشاندەراندا بێدەنگ نابین.
[2]
- ژمارەیەک مامۆستایانی زانکۆ بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین چوونەتە بەردەم
وەزارەتی خوێندنی باڵاوەزارەتی خوێندنی باڵا و داوا دەکەن بڕیاری ئەژمارنەکردنی نمرەی وانەی کوردی بۆ وەرگرتن لەکۆلێژی زانست و پزیشکی هەڵوەشێندرێتەوە.
[2]
- ژمارەیەک رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاوی دژە جینۆساید بەمەبەستی شەرمەزار کردنی کیمیاباران و جینۆسایدکردنی هاوڵاتیانی کورد لە بەردەم کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە شاری هەولێر گردبوونەوەیەکیان ئەنجامداو داوایانکرد پێویستە ئەڵمانیا لەبەرامبەر پێدانی چەکی کیمیاوی بە حکومەتی عێراقی بە فەرمی داوای لێبوردن لە خەڵکی کوردستان بکات.
[2]
- ڕاجی بیلیجی، جێگری سەرۆکی گشتی
کۆمەڵەی مافی مرۆڤکۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە تورکیا و هاوکات سەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی شاری ئامەد، لە ماڵەکەی خۆیدا لە ئامەد دەستگیرکرا.
[3]
- هاوڵاتیانی شارەدێی (سەرشیو)ی سەر بە شاری
مەریوانمەریوان، لە بەردەم شارەوانی شاری مەریوان، خۆپیشاندانێکیان ئەنجام دا و ناڕەزاییان دەربڕی لەدژی کەڵەکە کردن و سووتاندنی زبڵەکانی شاری مەریوان.
[3]
- دەزگای
ستاندەرستاندەر سمینارێکی بۆ
عەبدوڵڵا ئاگرینعەبدوڵڵا ئاگرین و
محەمەد کیانیمحەمەد کیانی لەسەر ئاڵۆزییەکانی نێوان پارتی و پەکەکە رێکخستن.
⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 التسلسل الزمني للأحداث