- بەهۆی خراپبوونی بارودۆخی بەغداوە، قوتابیانی کورد لە بەغدا بەفڕۆکەیەک دەگوازرێنەوە هەرێمی کوردستان.
- سەعات 11 ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو تەقینەوە لە ناوچەی سننی نزیک ڕەبیعە ڕوویاندا و بەوهۆیەوە پێشمەرگەیەک شەهیدبوو و دوو پێشمەرگەی تریش برینداربوون.
- لە شاری سلێمانی باندێکی کڕین و فرۆشتنی گورچیلەی هاوڵاتیان دەستگیر دەکرێت کە چوار کەسی بە ڕەگەز عەرەب بوون و پێنج کوردیش لەسەر دیاردەی دزی کردن دەستگیر دەکرێن کە یەکێکیان ئێرانیه و ژنە.
- پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی تایبەتی سەبارەت بە ڕەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا. لەبەر هەستیاریی ئەم دانیشتنە بڕیاردرا کە دانیشتنەکە لەڕێی تەلەڤزیۆنەوە نەگوێزرێتەوە.
- تەرمی چوار خوێندکاری کورد کە پێشتر لە شارۆچکەی جەلەولا لە لایەن گروپە چەکدارەکانەوە دەستگیرکرابوون لە ڕێگەی شارەبانەوە گەیشتەوە دەست کەسوکاریان.
- لە ئاکامی بۆردوومانکردنی شارۆچکەی حەزەر لە باشووری شاری موسڵ لەلایەن هەلیکۆپتەرە سەربازییەکانی سوپای عێراق، 54 کەس کوژران و برینداربوون، کە هەموویان ژن و منداڵن.
- بەهۆی پێکدادانی ئەم دواییەی نێوان چەکدارانی داعش و سوپای عیراق و هێزەکانی پێشمەرگە، ئەمڕۆ، ژمارەیەک لە بازرگانانی ئاڵوگۆڕی دارو لە بازاڕی شەوکەتی مەلا لە سلێمانی، هەڵمەتێکی خۆبەشخشیان ئەنجامدا بۆ هاوکاری کردنی هێزی پێشمەرگە کەلەو ناوچانە جێگیر کراون بۆ بەرگریکردن لە خاکی کوردستان.
- سێ پێشمەرگە لە نزیک موسڵ بەهەڵە دەچنە بازگەیەکی چەکدارانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە "داعش" و دەستبەسەردەکرێن.
- کاتژمێر دووی شەوی ڕابردوو بە نارنجۆک هێرش دەکرێتە سەر ماڵی نەقیب جەلال محەمەد، وتەبێژی پۆلیسی چەمچەماڵ، زیانێکی زۆری مادی لێدەکەوێتەوە.
- د.رێکەوت حەمەرەشید وەزیری تەندروستی هەرێم ئاشکرایکرد، هەموو ئامادەکاریەکی پزیشکی دەگەیەنینە هێزەکانی پێشمەرگه و بۆ ئه و مەبەستە سەرجەم پێداویستی پزیشکی لە دەرمان و پزیشک و ئەمبۆلانس و پێداویستی دیکە تەرخانکراوە.
- ڕێکخەری کەمپینی خۆتۆمار کردن وەک هێزی خۆبەخش بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەبەینێ نزیکەی 40 گەنج بۆ پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەچنە بەرەکانی شەڕەوە.
- لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغدا ئەمڕۆ، فالح فەیاز،راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاند،" حکومەتی بەغدا بەهاوئاهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، گەیشتوونەتە ڕێکەوتن لەبارەی مانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەو پارێزگایانەی کە چوونەتەناوی یان بوونیان هەیە تێیاندا دژی ڕێکخراوە تیرۆیستیەکان و چەکدارەکانی داعش".
- وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عیراق ڕایدەگەێنێت، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 297 چەکداری داعش کوژراون.