ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەی هاوبەشی
#پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
لە (15-10-2017) لە #دوکان#، بارەگای هاوینە هەواری سەرۆک #مام جەلال#، کۆبوونەوەی هاوبەشی مەکتەبی سیاسی (یەکێتی -پارتی) ئەنجامدراو، دۆخی ئێراق و ناوچەکە و کوردستان، هەڵسەنگێندرا، سەرەنجام:
یەکەم-جەخت لەسەر یەکڕیزی گەلەکەمان و هێزە سیاسییەکانی کوردستان کرایەوە، کە دەستەبەری ڕاپەڕاندنی ئەرکە هاوبەشەکانن، لەم قۆناغەدا.
دووەم-کۆبوونەوە، سووربوونی خۆی لەسەر چارەسەرکردنی تێکڕای کێشەکان، بەدیالۆگێکی بێ مەرجی بەرپرسیارانەی بوونیاتنەر لەنێوان #هەولێر# -#بەغدا#د ڕادەگەیەنێ.
سێیەم-هێزە کوردستانییەکان، ئێستاش، هەر ئامادەن گفتوگۆیەکی بێ مەرج و کراوە و بوونیاتنەر، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی بەغدا و هەولێر و پرنسیپە دەستوورییەکان، ئەنجامبدەن.
چوارەم-کۆبوونەوە، لەبەرژەوەندی هەموو لایەکی دەزانێ، لایەنە سیاسییە سەرەکییەکانی ئێراق و کوردستان بەشداری دانووستاندنی نێوان هەرێم و بەغدا بکەن، هەروەها لایەنە نێودەوڵەتییەکانیش چاودێری پڕۆسەکە بکەن.
پێنجەم-لەسەر کێشەی سەربازیی و ئاساییش، لە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، یان هەر شوێنێکی دیکە، هەموو چەشنە دەستێوەردانێکی سەربازی، یان جوڵاندنی هێز و هەڕەشە و گوڕەشە، جگە لە مەترسییەکانی لەسەر پەیوەندی هەرێم و بەغدا، هەڕەشەشە لەسەر هەر جۆرە هەوڵێکی ڕاستگۆیانە، بۆ چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان. هەروەها ڕاستەوخۆ پێشێلکردنی یاسا و ڕێسایە کە بڕیاریان لێ دراوە، هێزە چەکدارەکانی ئێراق، بۆ یەکلایی کردنی کێشە سیاسییە ناوخۆییەکان، بەکاربهێندرێ.
لە کۆتایشدا، هەردوولا، سڵاو بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان دەنێریین، کە لە شەڕی تێکشکاندنی #داعش#دا، پێناسەی پارێزەری ئازادی جیهانیان وەرگرت و ئێستاش، سەنگەری پێشەوەی بەدیهێنانی ئامانجەکانمانن.
پارتی دیموکراتی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#15-10-2017#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=