$باکووری کوردستان$
- خانەوادەی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# و گیراوانی تر بۆ ئەوەی سەردانی ئیمرالی بکەن و چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا ئەنجام بدەن، داواکارییان پێشکێشی داواکاری گشتی بورسا کرد.[1]
- بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ئاسایشی تورکیا، چوار سەرۆک شارەوانیی هەدەپە-یان دەستگیرکرد و #وەزارەتی ناوخۆ#ی تورکیاش بڕیاری دوورخستنەوەیانی ڕاگەیاند. بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی #مێردین#، هێزەکانیان هاوسەرۆکی شارەوانییەکانی شارۆچکەکانی ستێور، دێرک و شەمرەخ، بەتۆمەتی تیرۆر دەستگیرکرد کە سەر بە #هەدەپە#ن و بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کران.[2] ناوی سەرۆک شارەوانییەکان ئەمانەن: گوڵستان ئۆنجو هاوسەرۆکی شارەوانی ستەور و نالان ئۆزئایدن هاوسەرۆکی شارەوانی شەمرەخ و موڵکیە ئەسمەز هاوسەرۆکی شارەوانی دێرک و هاتیجە چەویک هاوسەرۆکی پرسوسی هەدەپە.[1]
$باشووری کوردستان$
- لە هۆڵی هۆتێل گراند میلینۆم لە سلێمانی، مەراسیمێکی شایستە بۆ چلەی کۆچی دوایی (پڕۆفیسۆر دکتۆر #عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ#) بەڕێوەچوو، کە تیایدا ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حکومی و بەرپرسی لایەنە سیاسییەکان و ئەدیب و ڕۆشنبیر و هاورێیانی و خانەوادەکەی ئامادەبوون.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/373128/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 15-11-2019=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/373128/0003.JPG=KTML_Photo_End=
- وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، خەریکی دروستکردنی بۆردێکن بۆ کارەکانی وەرگرتنی شاری #سلێمانی# لەلایەن ڕێکخراوی یۆنیسکۆ وەک شاری داهێنەری ئەدەب و داوای لەهەمووان کرد کار بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەرنامانە بکەن.[3]
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک وا بۆ زیاتر لە 3 کاتژمێر، ناوچەکانی #قەندیل# بوردومان دەکەن.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بە هەزاران هاوڵاتی #حەسەکە#، تەرمی هەر یەک لە شەهیدانی #قەسەدە# حسێن ئەلحسێن (لەوەند حەسەکە)، لوئەی محەمەد(گیڤارا حەسەکە)، ئەیاد ئە یۆ (برووسک حەسەکە)، عە لی ئە ل-سەرای (مولازم حەسەکە), خدر محەمەد (قەیسەر حەسەکە), عە بدولرەزاق سالح (برووسک حەسەکە)یان وەرگرتەوە کە لە چوارچێوەی بەرخۆدانی شکۆدا گیانیان بەخت کردووە. هاوڵاتیان تەرمەکانیان لە ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان وەرگرتەوە و بە کاروانێک بەرەو گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودیە بەڕیکەوتن.[1]
- بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتە هاوپەیمانەکانی، لە گوندی عەریشا-ی سەربە تل تەمر، 16 هاوڵاتی مەدەنیان ڕفاندووە کە لەنێویشیاندا ژن و کچی گەنج هەن. ناوی بەشێک لەو هاوڵاتیانەی کە ڕفێندراون، بەمشێوەیەیە: ئیسماعیل محەمەد، ئیسماعیل حەمۆ، خدر عەلی جەمۆ، محەمەد ئەلحەمۆ، برتەقالە عەتیە، جازییە ئەلحەزۆ، زەمۆ ئەلبیۆ، دالیا ئەلحەزۆ تەمەن 15ساڵ، عەبتا ئەلبیۆ، خدر جەمۆ.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
- سەرۆکی سووریا، بەشار ئەسەد، ڕایگەیاند، دەستووری سووریا پیرۆز نییە و ئاساییە دەستکاری بکرێت. دوای شەڕیش ڕێگە بە هیچ جیاخوازییەک لە سووریا نادرێت.[4]
- نرخی #بەنزین# لە ئێران بۆ سێ هێندە بەرز دەبێتەوە و پشکی هەر شۆفێرێک مانگانە 60 لیتر دەبێت و نرخی ئەو بڕە بەنزینەش بە ڕێژەی لە سەدا 50 بەرز دەبێتەوە.[5]
- حکومەتی ئێران بڕیاریدا بە ڕاگرتنی ئینتەرنێت لە هەریەک لە شارەکانی مەشهەد و ئەهواز و شیراز کە خۆپیشاندانی فراوان لەو شارانە ئەنجام دراوە.[3]