- 15-05-2020
- 14-05-2020
- 13-05-2020
- 12-05-2020
- 11-05-2020
- 10-05-2020
- 09-05-2020
- 08-05-2020
- 07-05-2020
- 06-05-2020
- 05-05-2020
- 04-05-2020
- 03-05-2020
- 02-05-2020
- 01-05-2020
- 30-04-2020
- 29-04-2020
- 28-04-2020
- 27-04-2020
- 26-04-2020
- 25-04-2020
- 24-04-2020
- 23-04-2020
- 22-04-2020
- 21-04-2020
- 20-04-2020
- 19-04-2020
- 18-04-2020
- 17-04-2020
- 16-04-2020
16-05-2020
- 17-05-2020
- 18-05-2020
- 19-05-2020
- 20-05-2020
- 21-05-2020
- 22-05-2020
- 23-05-2020
- 24-05-2020
- 25-05-2020
- 26-05-2020
- 27-05-2020
- 28-05-2020
- 29-05-2020
- 30-05-2020
- 31-05-2020
- 01-06-2020
- 02-06-2020
- 03-06-2020
- 04-06-2020
- 05-06-2020
- 06-06-2020
- 07-06-2020
- 08-06-2020
- 09-06-2020
- 10-06-2020
- 11-06-2020
- 12-06-2020
- 13-06-2020
- 14-06-2020
- 15-06-2020
باکووری کوردستان
- دەوڵەتی تورک لە سەمسور ڕێگای نەدا تەرمی گەریلا زەینەل گۆزوبویوک بە ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی تەرم بگوێزرێتەوە و ڕێگاشی نەدا تەرمی ئەو گەریلا شەهیدە بشۆردرێت و پرسەشی بۆ دابنرێت.
[6]
- لە ناوچەی نسێبینی شاری مێردینی باکوردی کوردستان لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی پۆلیسی دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپەدا بۆ سەر ماڵی هاوڵاتیان، 3 کەس دەستگیر کران.[6]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردوەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی
شنۆشنۆ لەکاتی چون بۆ کۆڵبەری کەوتوەتە ناو ڕوباری
گادەرگادەر و گیانی لە دەستداوە. ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو کۆڵبەرە تەمەن 25 ساڵە ناوی ئارام مەولودی-یە، کە خێزاندار بوە و تەرمەکەی لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە دۆزراوەتەوە.
[3]
ئارام مەولودی
- هەفتەیەک بەسەر ناڕوونیی چارەنووسی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە سێدارە لە گرتووخانەی
ورمێورمێ، تێدەپەرێت. هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور بێئاکام ماوەتەوە.
[5]
- ئەمڕۆ قوتابخانەکان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە داخرابوون، بەشێکیان بە ڕووی قوتابییاندا کرانەوە، بەڵام بەپێی ڕاگەیاندنە ناوخۆییەکانی ئێران کەمتر لە 10٪ی قوتابییان چوونەتە پۆلەکانی خوێندن.
[1]
باشووری کوردستان
- ڕێپێوانی درێژمەودوای گەنجانی باشووری کوردستان بە پشتیوانیی 105 ڕێکخراو بەرەو زینی
وەرتێوەرتێ بۆ دژایەتیی داگیرکەری تورک دەستیپێکرد. بەڵام بە گەیشتنیان بە بازگەی
سەرکەپکانسەرکەپکان لە لایەن هیزە ئەمنییەکانەوە ڕێگرییان لێکرا.
[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- بۆ ڕێگرتن لە خۆپیشاندان لە دهۆک، شەوی ڕابردوو مامۆستا
بەدەل بەرواریبەدەل بەرواری لەلایەن ئاساییشەوە دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نەزانراو ڕاگوێزرا.[4]
- ژمارەیەک لە فەرمانبەران و مامۆستایانی دهۆک بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی موچەکانیان خۆپیشاندانیان دەستیپێکرد، خۆپیشاندانەکە لەلایەن هێزەکانی ئاساییش بڵاوەی پێکرا و چەندین کەس و تیمی ڕۆژنامەنووسی دەستگیرکران.[4]
- دوای خۆپیشاندانی دهۆک، بەشێک لە مامۆستایانی
شێلادزێشێلادزێ ویستیان دژی دواکەوتنی موچە گردبوونەوە ئەنجامبدەن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕێگرییان لێکرا.
[8]
- لە کاژێر 08:30 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ ئاگر لە کۆگایەکی سووتەمەنی لەسەر ڕێگەی
مەخموورمەخموور -
هەولێرهەولێر کەوتووەتەوە کە بەنزینخانەیەکیشی لە تەنیشتدایە، بەو هۆیەشەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە.[1]

کۆگایەکی سووتەمەنی لە هەولێر گڕیگرت؛ مردن و بریندار هەن
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، حەفت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، چوار ئافرەتی تەمەنەکانی 55 و 41 و 22 و 17 ساڵ و پیاوێکی تەمەن 45 و کوڕێکی گەنجی تەمەن 18 ساڵ و کوڕێکی منداڵ تەمەن 10 ساڵان، چوار تووشبوو دانیشتووی شاری سلێمانین و سێ توشبووەکەی تر دانیشتووی شارەدێی
بازیانبازیانن.[4]
- لیژنەی ئەمنیی پارێزگای
دهۆکدهۆک لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، چەند ڕۆژێکە بانگەشە و پڕوپاگەندە بۆ خۆپێشاندان دەکرێت لە ئەمڕۆدا، بەڵام ئێمە وەک لیژنەی ئەمنی هیچ مۆڵەتێکی فەرمیمان بۆ ئەو خۆپێشاندانە نەداوە.[1]
- هاوڵاتیانی کامپی پەنابەرانی مەخموور بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژیی ساڵی 1997ی هەولێر ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا، کەسوکاری بێسەروشێنکراوانی ئەو کۆمەڵکوژییە ڕایانگەیاند، کە هیچ کەس و لایەنێک بە داگیرکاریی و کۆمەڵکوژیی ناتوانێت سەربکەوێت.[8](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان، کە وەک پێویست پابەندی ڕێنماییەکان نابن و داواش دەکات بۆ ئەوەی پارێزراوبن و دووربن لە نەخۆشی
کۆرۆناکۆرۆنا، پابەندی ڕێنماییەکان بن، چونکە هێشتا مەترسی ماوە.[3]
- لە ناوەندی شارۆچکەی
دوکاندوکان بەشێوەیەکی هەڕەمەکی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ کاسبکاران ئەنجامدرا.
[7](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- پارێزگاری
سلێمانیسلێمانی ڕایگەیاند، پرسە، چونە سەر قەبران، کۆبونەوە و بەر یەککەوتن و تێکەڵاوبون لە هەر شوێنێک بێت لە ئێستا و جەژنیشدا قەدەغەیە، ئەو شوێنانەشی کراوەنەتەوە پێویستە پابەندبن بە مەرجەکانەوە، دەشڵێت، لە ڕۆژانی جەژندا دەبێت تێکەڵاوبون و ئەو کلتورە جوانەی هەمانە ڕایانبگرین.[3]
دەرەوەی کوردستان
- وەزیری دەرەوەی تورکیا ناڕەزایی خۆی لەبارەی دانوستاندنەکانی نێوان
ئەنەکەسەئەنەکەسە و
یەپەگەیەپەگە دەربڕێ و ڕایگەیاند، تورکیا ڕێگە نادات بە دروستکردنی ڕێڕەوێکی تیرۆر لە باکووری سووریا و ڕەواییدان بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی.[1]
- نوێترین داتاکانی
وەزارەتی داراییوەزارەتی دارایی لە تورکیا ئاشکرای دەکات، کورتهێنانی بودجە لە تورکیا بەرێژەی 135.8% بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە لەسەر بنەمای ساڵانە، کە یەکسانە بە 43 ملیار و 200 ملیۆن لیرە.
[2]
- جهانپور ڕایگەیاند: بەپێی ئەنجامی پشکنینەکان لە 24 کاتژمێری ڕابردوو هەزار و 757 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری ئێران تۆمارکراوە و بەوپێیەش ژمارەی گشتی تووشبووان گەیشتووەتە 118 هەزار و 392 کەس، هەر لەو ماوەیەدا، 35 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی گشتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە شەش هەزار و 937 کەس، تا ئیستاش 93 هەزار و 147 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.[8]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث