مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە بۆنەی تێپەڕبوونی 79 ساڵ بەسەر دامەزراندنی #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەکتەبی سیاسیی و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتی:
پیرۆزبایی
=KTML_Bold=بەڕێزان مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان=KTML_End=
بە بۆنەی تێپەڕبوونی حەفتا و نۆ ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوە و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەکەین.
بەم بۆنەیەوە تەئکید لەسەر پێویستی یەکڕیزی هێزە سیاسییەکانی کوردستان، بە تایبەتیش یەکێتی و پارتی، دەکەینەوە لە پێناوی پێکهێنانی حکومەتێکی پتەوو کارا کە ئەرکی چاکسازی و راستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانی بگرێتە ئەستۆ، لە رێی سەرخستنی ویستی گەلەکەمان لە دابینکردنی ماف و ئیستحاقە دەستورییەکانی لە عیراق، بە تایبەتیش مووچە و شایستە داراییەکانیان، لەسەروبەندی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەراندا.
جارێکی تر پیرۆزە و سەرکەوتووبن. [1]
مەکتەبی سیاسیی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=