$باشووری کوردستان$
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە گوندی گوڵ محەمەدی نێوان ناحیەی زومار و ئەیازییە، چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی #داعش# هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگەو هێرشەکە خۆکوژی بووە و هەموو چەکدارەکانی داعش پشتوێنی بۆمب ڕێژکراویان لە خۆیان بەستبوو. بەداخەوە سێ چەکداری داعش هاتنە ناو سەنگەرەکانی پێشمەرگە و خۆیان تەقاندەوە بەو هۆیشەوە 7 پێشمەرگە شەهید بوون و8ی دیکەش بریندار بوون و سێ خۆکوژی داعش پێش ئەوەی بگەنە سەنگەری پێشمەرگە کوژران.
- تیرۆریستانی داعش هێرشێکی بەهێزیان کردووەتەسەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەچیای باشیک و لەبەرانبەردا پێشمەرگەی فەرماندەییەکانی سەفین و کوردستان و لیواکانی 7 و 112 ڕووبەڕوویان دەبنەوە نەیانهێشتووە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە ببنەوە. لەشەڕو پێکادانەکانی ئەم ئێوارەی نێوان هێزی پێشمەرگە و تیرۆریستانی داعشدا ژمارەیەک داعش بەدەستگیرکراون و دوو فەرماندەی پێشمەرگەش شەهیدبوون.
- پەرلەمانی عیراق دەنگی لەسەر بووجەی 2016 دا لەنێویشیدا پشکی 17%ی هەرێمی کوردستان.