$باکووری کوردستان$
- سوپای تورکیای داگیرکەر لە گردی چۆلی و دەورووبەریدا لە جودی دەستی بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی کردووە. ئۆپراسیۆنەکە بە پشتیوانیی هێزی ئاسمانی و بە بەشداریی جەردەوانان (جاشەکان) بەڕێوەدەچێت.[3]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە شاری دیلۆک (غازیعەنتەپ) کەوتەوەو بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کارمەندی نەخۆشخانەکە و 80 نەخۆشی دیکە بە دوکەڵی ئاگرەکە کاریگەر بوون.[2]
- سەڵاحەدین دەمیرتاش لە نوێترین پەیامیدا ڕایدەگەیێنێ، نەک 20 مانگ، بەڵکو 20 ساڵیش لە زیندان بێت چۆک بۆ دەسەڵات دانادات.، لەبارەی هەڵبژاردنەکانی 24ی ئەم مانگەشەوە ڕایگەیاند: دەرفەتێکی زۆر گرنگمان لەبەردەستە، پێویستە سوودی لێ وەربگرین و بە دەنگێک هەموو شتێک دەگۆڕدرێت.[4]
- فازل شەنیاشار هاوڵاتیی شارۆچکەی پرسووسی سەر بە ڕوحا کە 14ی حوزەیران باوک و 2 برای لە لایەن پاسەوانەکانی پەرلەمانتارێکی ئاکەپە کوژران و خۆیشی بریندار کرا، ئەمڕۆ دەستگیرکرا.[3]
$باشووری کوردستان$
- ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی و باڵیۆزی نیازپاکیی ڕێکخراوی #نەتەوە یەکگرتووەکان# ئەنجێلینا جولی بەمەبەستی سەردانیکردنی ئاوارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و موسڵ لە دومیز گەیشتە پارێزگای #دهۆک#.[2]
- پرۆسەی دەنگدان بۆ سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا دەستیپێکرد و لە باشووری کوردستان دوو بنکەی دەنگدان کراوەتەوە.[1]
- لە گوندی مەردانی سەر بە #خانەقین# بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە ژن و پیاوێک کوژران کە لە هۆزی هەمەوەندن و کوردن. سەرچاوەیەک لە پۆلیسی نەخۆشخانەی خانەقین ڕاگەیاند؛ پیاوەکە ناوی #ئاراز فەرمان مەردان#ەوە سەرۆک هۆزی هەمەوەندە لە سنوری خانەقین و کەسایەتییەکی ناسراوە، هاوسەرەکەشی ناوی #شنۆ عوسمان عەبدوڵڵا#یە و هاوکات لە تەقینەوەکە جگە لە کوژرانی ئه و ژن و پیاوە، منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵ بە ناوی نمە بە سەختی برینداربووە.[2]
- پۆلیسی ئیتیحادی ڕەتیدەکاتەوە بەمزوانە ڕێگەی نێوان کەرکووک هەولێر بکرێتەوەو دەڵێت کردنەوەی ڕێگاکە بەندە بە هەوڵەکانی حکومەتەوە بۆ چاککردنەوەی پردە ڕوخاوەکان کە ڕێگاکە بەیەکەوە دەبەستنەوە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەڕڤانانی قەسەدە دوێنێ ئێوارەوە لە شەڕێکی قورسدا 8 کیلۆمەتر چوارگۆشەیان لە چەتەکانی #داعش# پاک کردەوە و ئێستا خۆیان گەیاندووەتە ناو شارۆچکەی دشیش لە باشووری #حەسەکە#.[3]
- لە گوندی #بەرسیرین#ی شارۆچکەی #سۆران# ژنێکی عەرەب دەخنکێت و گەنجێکی کوردی گوندەکەش لە هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی ژنەکە ئەویش دەخنکێت.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا ڕایگەیاند ڕێگەنادەن خاکی تورکیا بەکاربهێنرێت بۆ لێدانی ئێران و وەبیریشی هێنایەوە کە ساڵی 2003ش ڕێگەیان نەدا بە ئەمریکا تورکیا بۆ داگیرکردنی عێراق بەکاربهێنێت.[2]
- نەژادپەرستان لە دوورگەی گەورە (بویوک ئادا)ی ئەستەنبول هێرشیان کردە سەر کەمپەینی بانگەشەی هەڵبژاردنی #هەدەپە# و کەسێکیان بەناوی سەدات شاهین بە چەقۆ بریندار کرد. شاهین بە برینداریی لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەر کرا.[3]
- #سەڵاحەدین دەمیرتاش#، کاندیدی هەدەپە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا وتارێکی بۆ ڕۆژنامەی (لومۆند) نوسیوە کە یەکێکە لە ڕۆژنامە ناودارەکانی فڕەنسا. دەمیرتاش لەو وتارەیدا داوایکردوە ئەوروپا زیاتر دەست لە سیاسەتی تورکیا وەربدات و دەستبەرداری بەهاکانی خۆی نەبێت لەپێناوی ڕێککەوتنێکی کاتی لەگەڵ تورکیا لەسەر مەسەلەی ئابوری و کۆچبەران.[1]