- #عەبدولستار مەجید#،#وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو#ی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# لە ئێستادا بە سەردانێکی فەرمی لە کۆماری ئیسلامی #ئێران#ە و لەلایەن وەزیری کشتوکاڵی ئه و وڵاتە و ژمارەیەک لێپرسراوی حکومەتەوە پێشوازی لێکراوە. ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردداوامان لە وەزیری کشتوکاڵی ئێران و بەرپرسانی دیکەی ئه و وڵاتە کرد کارئاسانی بکەن بۆ ئەوەی کاتێک بەرهەمێکی هەرێمی کوردستان هەناردەی وڵاتەکەیان دەکرێت ڕێگری لێنەکرێت و بەربەرستی بۆ دروست نەکرێت.
وەزیری کشتوکاڵی هەرێم وتیشیئێرانیەکان ڕازی بوون به و داواکارییەی ئێمە و بازرگانەکانی ئێمە دەتوانن بەرهەمی جوتیاران بکڕنەوە و بە ڕێگەی خاڵە سنورییەکان هاوردەی ئێرانی بکەن.[1]
- دادگای #ئورفە#ی #تورکیا#، بڕیاریدا، بە سزادانی #ئیبراهیم ئایهان#، پەرلەمانتاری #هەدەپ#ەی ئەو شارە، بۆ ماوەی یەک ساڵ و نیو.
- شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە #هەولێر#، سەردانی #عەلی باپیر# ئەمیری کۆمەڵی کردوو، ئێستا لە کۆبوونەوەدان.
- ڕێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی، بەهاوکاری دامەزراوەی نیشتیمانی بۆ دیموکراسی ئەمریکی ڕایگەیاند، لە ماوەی ساڵێکدا 67 دۆسییەی گەندەڵی-یان پێشکەش بە داواکاری گشتی و دەستەی دەستپاکی هەرێم کردووە.
- گەنجێکی تەمەن 21ساڵی شارۆچکەی #دەربەندیخان#، دوای 10 ڕۆژ لە دیار نەمانی بەناوی (فریاد محەمەد)، بەیانی ئەمرۆ بەخنکاوی لە ئاوی سیروان-دا دۆزرایەوە.[2]