- 16-07-2020
- 15-07-2020
- 14-07-2020
- 13-07-2020
- 12-07-2020
- 11-07-2020
- 10-07-2020
- 09-07-2020
- 08-07-2020
- 07-07-2020
- 06-07-2020
- 05-07-2020
- 04-07-2020
- 03-07-2020
- 02-07-2020
- 01-07-2020
- 30-06-2020
- 29-06-2020
- 28-06-2020
- 27-06-2020
- 26-06-2020
- 25-06-2020
- 24-06-2020
- 23-06-2020
- 22-06-2020
- 21-06-2020
- 20-06-2020
- 19-06-2020
- 18-06-2020
- 17-06-2020
17-07-2020
- 18-07-2020
- 19-07-2020
- 20-07-2020
- 21-07-2020
- 22-07-2020
- 23-07-2020
- 24-07-2020
- 25-07-2020
- 26-07-2020
- 27-07-2020
- 28-07-2020
- 29-07-2020
- 30-07-2020
- 31-07-2020
- 01-08-2020
- 02-08-2020
- 03-08-2020
- 04-08-2020
- 05-08-2020
- 06-08-2020
- 07-08-2020
- 08-08-2020
- 09-08-2020
- 10-08-2020
- 11-08-2020
- 12-08-2020
- 13-08-2020
- 14-08-2020
- 15-08-2020
- 16-08-2020
باکووری کوردستان
- شەمزین ئەحمەدی،
کۆڵبەرکۆڵبەری لاوی خەڵکی
ورمێورمێ کە 8 ڕۆژ پیش بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرابوو، لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری
وانوان لە باکووری کوردستان گیانی لە دەست دا.
[5]
کۆڵبەرێکی بریندار پاش 8 ڕۆژ گیانی لە دەست دا
- لە دەڤەری بەرانبەر کۆشکی عەلۆ دینۆی سەر ڕیگای باسان بە بەشداری ژمارەیەکی زۆری سەرباز و ئۆتۆمبێڵی سەربازی دەست بە ئۆپەڕاسیۆنکرا. بەر لە ئۆپەڕاسیۆنەکە دەرگاکانی بەنداوی ئیلیسۆ کرانەوە و ئاستی ئاوی ڕووباری دیجلە زیادی کرد و ڕاگەیەنرا کە دوێنێ شەو جموجووڵی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان زیادی کردووە.
[6]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە ترسی خۆپیشاندان، داگیرکەر لە زۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێزی بڵاوە پێکردووە.
[1]
- بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنوورەکانی مێهران و لە شوێنک بە ناوی ”هلت“ سێ هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە و هاووڵاتییەک بریندار بووە کە گەیندراوەتە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە. ناسنامەی ئەو چوار هاووڵاتییە کە سەرجەمیان خەڵکی شاری مەلەکشاهی
ئیلامئیلام بوون و بە مەبەستی کۆکردنەوەی ئا
سنەسنەواڵە چوون بۆ ئەو ناوچەیە، بەم شێوەیە ڕاگەیەندراوە؛ لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیە سەلیم تاراس، چراغ عەبدی و هادی ئومیدی گیانیان لە دەست داوە و کەسێک بە ناوی مێهدی ئومیدی بریندار بووە.[5]
باشووری کوردستان
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای ڕاگەیاند و بەگویرەی ڕاگەیەندراوەکە لە ماوەی شه و و ڕۆژێکدا 188 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و 10 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.[1]
- شەوی ڕابردوو، وەزیری دەرەوەی
هەولێرهەولێر گەییشتە هەولێر و ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە.[1]
- لە کەمپی قادیا لە سنووری شارۆچکەی سێمێل، کە بە کەمپی ڕەوانگە ناسراوە، ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوە حەوت کابینەی ئاوارە ئێزدییەکان بەتەواوی سووتان، بەڕێوەبەری کەمپەکەش دەڵێت، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی زۆری ماددی بەر ئەو خێزانانە کەوتووە.
[2]
- شەوی ڕابردوو کێشەیەک لە پەمپەکانی گەلەریی بەنداوی
دەربەندیخاندەربەندیخان ڕوویدا، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخانیش دەڵێت، ئەوە کێشەیەکی ڕۆژانەیە و ئێستا هیچ مەترسییەک لەسەر بەنداوەکە نییە.[2]
دەرەوەی کوردستان
- هەواڵگری تورکیا، (میت) ڕایگەیاند، ئافرەتێکی
داعشداعشی خەڵکی مۆڵدۆڤیا و چوار منداڵی ئه و ئافرەتەی لە کەمپی هۆلی سەر بە پارێزگای
حەسەکەحەسەکە لە باکووری خۆرهەڵاتی سووریا ڕزگارکردووە کە لە ژێر دەسەڵاتی یەکینەکانی پاراستنی گەل و هێزەکانی سووریای دیموکراتدایە.
[4]
- سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە 24 سەعاتی ڕابردوودا
2379 کەس لە ئێران تووشی
کۆرۆناکۆرۆنا بوون و 183 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و
3509 تووشبووی دیکەی باری تەندروستیان ناجێگیرە. وتیشی: تا ئێستا 13 هەزار و 791 کەس بەهۆی پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 232 هەزار و 873 کەس چاکبوونەتەوە و 269 هەزار و 440 کەسیش تووشی کۆرۆنا بوون.
[3]
- بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی زەمانی تورکی، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا کورتهێنان لە بودجەی تورکیا گەیشتووەتە نزیکەی 109 ملیار و 500 هەزار لیرەی تورکی.[4]
- بە دەستپێشخەری سەندیکاکانی بەریتانیا و بەبەشداری دەیان کەسایەتی بەریتانی و ئەورووپی و جیهانی و کورد، کۆبوونەوەیەکی بەشێوازی ئۆنلاین ڕێکخرا و تێیدا کەمپەینێکی نوێ نێودەوڵەتی بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان بەناوی ئیدی کاتی ئەوە هاتووە ڕاگەیەنرا.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث