$باکووری کوردستان$
- کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە ڕایگەیاند، کە هێرشی سەر شەنگال لە ئەنجامی ڕێککەوتن و بازرگانییەکی گەورە ئەنجامدراو ە و زۆری پێناچێت کە خۆشی هێرشەکە لە قوڕگیان دەگیرێت.[5]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152217/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=سوپای تورکیا ئاگری لە دارستانی پاسوور بەردا=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152217/0006.JPG=KTML_Photo_End=
- سوپای تورکیای داگیرکەر لە ناوچەی پاسووری #ئامەد# ئاگری لە دارستان بەردا. ئه و ئاگرکەوتنەوەیەی بەهۆی گولەبارانی سوپای تورکیا دەستی پێکردبوو، دەیان هەزار هێکتار دارستانی سووتاندووە و سەربازانیش ڕێگە نادەن ئاگرەکە بکوژێنرێتەوە.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- شەوی ڕابردوو هەڵۆکانی زاگرۆس، ماشینی هەڵگری هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە جاددەی بەردەبووک-#بانە# لە لایەن گرووپێکی چەکدارەوە درایە بەر دەسڕێژی گووللە و لە ئاکامی ئەو هێرشەدا، چوار کەسیان کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.[2]
$باشووری کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152217/0004.JPG=KTML_Photo_Alt=فڕۆکەکانی تورکیا بناری قەندیل لە سنووری پشدەر و باڵەکایەتی بۆردوومان دەکەن=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152217/0004.JPG=KTML_Photo_End=
- دوو فڕۆکەی جەنگی تورکیا ژمارەیەک گوند و ئاوایی لە دەڤەری پشدەر و باڵەکایەتی بۆردوومان دەکەن و به و هۆیەوە لە چەند بەرزاییەکی ناوچەکان ئاگر کەوتووەتەوە. ئه و گوندانەی بە سەختی لە بناری #قەندیل# کەوتوونەتەبەر بۆردوومانەکە و گوندی ئاوەدانن، بۆکریسکان و سەرگەلین لە دەڤەری پشدەر و لە سنووری شارۆچکەی قەسرێی سەر به شارۆچکەی #چۆمان#یش گوندەکانی تەگەروێ و کەڵەکی باڵەیی بۆردوومان کراون.[3]
- بە بیانوی بوونی بارەگاکانی پەکەکە لە شارەدێی کانی ماسێ لە سنوری شارۆچکەی #ئامێدی# هێزە ئاسمانیەکانی تورکیا ئەشکەوتێکی لە سنورەکە بۆردومانکرد.[1]
- بەرەی دیموکراسی گەل لەسەر هێرشەکەی شەنگال ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیان، لە جیاتی ڕێکەوتن لەگەڵ تورکیا، پێویستە حکومەتی عێراق هەنگاو بۆ دیموکراسی بنێت و کێشەکانی چارەسەر بکات.[4]
- #عەلی قەرەداغی#، ئەمینداری یەکێتی جیهانیی زانایانی مسوڵمان ڕەتیدەکاتەوە لەهیچ شوێنێک باسی خەوبینین بە پێغەمبەر و هەڵگرتنی لیرەی تورکی کردبێت و ڕایدەگەیێنێت، دووڕووەکان بەناوی من و پێغەمبەری خواوە درۆ هەڵدەبەستن و بەداخەوە هەندێک خەڵکی ساویلکەش بڕوایان پێ دەکەن.[3]
- ئەمڕۆ، کەسوکاری 17 #پێشمەرگە#ی دیلی دەستی چەتەکانی #داعش#، لە بەردەم بینای قائیمقامی شارەدێی قەرەهەنجیری سەر بە پارێزگای #کەرکووک# لە گردبونەوەیەکدا، دوای ئاشکراکردنی چارەنوسی نەوەکانیان کرد، کە هێشتا لە دەستی چەتەکانی داعشدان.[5]
- لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا سێ تاوەری کارەبا لەسنوری پارێزگای کەرکووک تەقێندراونەتەوە کە یەکێکیان بوەتە هۆی پچڕانی کارەبای پارێزگای نەینەوا.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- سەرۆکایەتی تورکیا ئاشکرایدەکات، لەگەڵ بەغداد ڕێککەوتوون بۆ ئەوەی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە سێ ناوچەی عێراق لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (#پەکەکە#) ئەنجامبدەن.[1]
- وەزارەتی دەرەوەی عێراق بوونی هەر جۆرە هەماهەنگییەک لەگەڵ تورکیا دەربارەی بۆردومان ئاسمانییەکان بۆ سەر شەنگال ڕەتدەکاتەوە.[1]
- بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆسەرشەنگال کە بووە هۆی شەهید بوونی #زەکی شنگالی# ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ئێزدی، لە چەندین شاروناوەندی ئەورووپایی چالاکیی ئەنجامدرا.[4]
- سعودییە ڕایدەگەیەنێت، بە سەد ملیۆن دۆلار بەشداریدەکات بۆ هاوکاری هەوڵەکانی سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی بەشەکانی باکوری سوریا.[1]