باکووری کوردستان
- سوپای تورکیای داگیرکەر ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانی چیای جودی لە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان.
[2]
- سوپای تورکیا لە بدلیس ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەکات و لە 8 گوند و 3 گوندەڵۆک بۆ ماوەی یەک ڕۆژ قەدەغەی هاتووچوی ڕاگەیاندووە.[2]
- پارێزگاری شاری
وانوان تابلۆی شیعرەکانی ئەحمەدی خانی و ئەحمەد عارف لەگەڵ هۆنراوەی گۆرانییەکانی تەحسین تەها و محەمەد عارف جزراوی لە کۆڵانی هونەر لابرد. بەبیانووی ئەوەی وشەی گوماناوییان تێدایە.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- عالیە جیهاندیدە، تەمەن 27 ساڵ کچی محەممەدئەمین، خەڵکی شاری
مەهابادمەهاباد و دانیشتووی شاری
پیرانشارپیرانشار بە هۆی هەڕەشەی هێزە ئیتلاعاتییەکان، دیار نەماوە و چارەنووسی ناڕوونە.
[3]
- چالاکێکی کورد بە ناوی ئەحمەد ئەمینی کوڕی خودادا، لە دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری
سنەسنە، بە تۆمەتی بێڕێزی بە ڕێبەری بەپێی مادەی 154 یاسای سزای ئیسلامیی کتێبی تعزیرات، بە شەش مانگ زیندان مەحکووم کرا.[3]
- هونەرمەند
ڕەسوڵی نادریڕەسوڵی نادری لە نەخۆشخانەی مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
[6]
باشووری کوردستان
- لە بەرامبەر خەرجنەکردنی پارەی گەنمەکانیان نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەک لە جوتیارانی سنوری پارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجە و شارۆچکەی سەیدسادق دەستیان بە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی کردوو بەوهۆیەشەوە ڕێگای سەرەکی
پێنجوێنپێنجوێن –
سەید سادقسەید سادقییان داخست و داوای خەرجکردنی بڕی 12 ملیار و 500 ملیۆن دیناری شایستەی دارایی پارەی گەنمەکانیان دەکەن.
[1]
- وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، نزیکەی 150 ڕاوێژکارمان لە هەرێمی کوردستان جێگیرکردوون و لە داهاتوودا ژمارەیان بۆ خوارووی 100 ڕاوێژکار کەمدەکەنەوە.
[4]
- فرۆکە جەنگیەکانی عیراق مۆڵگەکانی تیرۆرستانی
داعشداعشیان لە سنوری چیای قەرەچوغ بۆردومانکرد.
[5]
- وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ڕایدەگەیەنێت: سەرۆکی شارەوانی دۆسڵدۆرف-ی ئەڵمانیا 100 پاسی گەشتیاریی بە دیاری داوەتەوە پارێزگای
هەولێرهەولێر، دەڵێت: گرێبەستێک بۆ ئەم مەبەستە واژۆکراوه و تەنها ماوە پاسەکان ڕادەستی ئیدارەی پارێزگای هەولێر بکریت.[1]
- نارنجۆکێک لەسەر ڕێگەی هەولێر - کەسنەزان لە نزیک ماجیدی لاند تەقییەوە و کەسێک بە سووکی برینداربووە.[4]
- چەکدارانی داعش لە سنووری شارۆچکەی گوڵاڵەی سەر به شارۆچکەی
خانەقینخانەقین گوندی (قایە)ی عەرەبنشین کۆنترۆڵدەکەن. فەرماندەیەکی
پێشمەرگەپێشمەرگە دەڵێت، سێ کەسێ لە دانیشتووانی گوندەکە به سەختی برینداربوون.[4]
دەرەوەی کوردستان
- عەلی ڕەزا تەنگسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: کونتڕۆڵی تەواوی کەنداوی فارس و گەرووی هورمز لە دەست هێزی دەریایی سوپا و کونتڕۆڵی کەنداوی عەممانیش لە کونتڕۆڵی هێزە چەکدارەکانی ئێراندایە.[1]
- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جارێکی دیکە هەڕەشە له و وڵات و لایەنانە دەکات کە هاوکاری ئابوری ئێران دەکەن.[1]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند ئەندامێکی گرووپێکی یۆنانی هێرشیانکردە سەر باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئێران لە یۆنان، بەپێی میدیاکانی یۆنان ئەوانەی هێرشەکەیان کردووە ئەندامانی گرووپی ئانارشیست بەناوی 'رووی کوناس' بوونە. گوتەبێژێکی گرووپە لە فەیسبووک نووسیویەتی: ئەم هێرشە وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سەرکوتکردنی کوردەکان لەلایەن حکومەتی ئێران ئەنجامدراوە.[4]
- نوێنەرایەتی فیدراسیۆنی پەنابەران لە تورکیا ڕایدەگەیەنێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو پەنابەری کوردی باشوور لەکاتی کۆچکردنیان لەدەریایی ئیجەوە بۆ کەناراوەکانی یۆنان و ئیتاڵیا خنکاون.[1]
- وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕەتیدەکاتەوە برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لەگەڵ قاسم سولەیمانی، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران کۆبووبێتەوە.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث