- 16-10-2018
- 15-10-2018
- 14-10-2018
- 13-10-2018
- 12-10-2018
- 11-10-2018
- 10-10-2018
- 09-10-2018
- 08-10-2018
- 07-10-2018
- 06-10-2018
- 05-10-2018
- 04-10-2018
- 03-10-2018
- 02-10-2018
- 01-10-2018
- 30-09-2018
- 29-09-2018
- 28-09-2018
- 27-09-2018
- 26-09-2018
- 25-09-2018
- 24-09-2018
- 23-09-2018
- 22-09-2018
- 21-09-2018
- 20-09-2018
- 19-09-2018
- 18-09-2018
- 17-09-2018
17-10-2018
- 18-10-2018
- 19-10-2018
- 20-10-2018
- 21-10-2018
- 22-10-2018
- 23-10-2018
- 24-10-2018
- 25-10-2018
- 26-10-2018
- 27-10-2018
- 28-10-2018
- 29-10-2018
- 30-10-2018
- 31-10-2018
- 01-11-2018
- 02-11-2018
- 03-11-2018
- 04-11-2018
- 05-11-2018
- 06-11-2018
- 07-11-2018
- 08-11-2018
- 09-11-2018
- 10-11-2018
- 11-11-2018
- 12-11-2018
- 13-11-2018
- 14-11-2018
- 15-11-2018
- 16-11-2018
باکووری کوردستان
- لە جڤاتی گشتی ناوەندی پارێزرانی ئەدەنە، بەهۆی ئەوەی شیار ڕشڤانوغڵو وتبووی کوردستان و گەریلا لەلایەن نەژادپەرستەکانەوە هێرش کرایە سەری.
[6]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز شارۆچکەی
قەسری شیرینقەسری شیرینی سەربە پارێزگای
کرماشانکرماشانی هەژاند.
[1]
- مریەم سادقی، ئەندامی کۆمیتەی هاوئاهەنگیی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، بانگهێشتی دادسەرای گشتی و دادگای ئینقلابی شاری
سنەسنە کرا.
[7]
باشووری کوردستان
- بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە: لە کاتژمێر (6:16)خولەکی بەیانی ئەمڕۆ، بومەلەرزەیەک بە گوڕی (4.5) پلەی ڕێختەر، لە دووری (152 کیلۆمەتر) لەداتا سەنتەری چیای ئەزمەڕ لە پارێزگای
سلێمانیسلێمانی و 18کیلۆمەتر لە باکوری ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی
خانەقینخانەقین تۆمارکراوە و هەستی پێکراوە.
[3]
- ئەمڕۆ تەرمی چوار لەو کۆچبەرانە گەڕێنرانەوە
زاخۆزاخۆ کە هەفتەی ڕابردوو لە دەریای ئیجەدا خنکابوون، لە کۆی 35 کۆچبەر، تەنها یەکێکیان ڕزگاری بوو، 19ی دیکەشیان کە کورد بوون لە دەریای ئیجەدا خنکان.
[4]
- خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی ددان لە
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی دەستیان بە بەرزکردنەوەی دروشمی دامەزاندن دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە و شەقامی سەرەکی بەردەم زانکۆی سلێمانی-یان گرت، یەکێک له و خوێندکارانەش دەڵێت: بەردەوام دەبین تا حکومەت بەدەم داواکارییەکانمانەوە دێت.[3]
- وەزیری تەندروستی هەرێمی ڕایگەیاند: دامەزراوەیەکی نیشتمانیی دەرمان پێکدەهێنرێت و ئه و دامەزراوەیە بەرپرس دەبێت لەهێنان و کڕین و دابەشکردنی دەرمان لەهەرێمی کوردستان.
[5]
- بڕیاردەری ئەنجومەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی دەڵێت: کارەکانی کۆمسیۆن بەرەو کۆتایی دەچن و لەماوەی هەفتەیەکی دیکەدا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنین.[6]
- فڕۆکەجەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کاتژمێر 15:30ی ئەمڕۆ بۆردومانی گوندەکانی سەر بە شارۆچکەی
ئامێدیئامێدییان کرد لە سنووری پارێزگەی
دهۆکدهۆک. بە گوێرەی زانیارییەکان فڕۆکەجەنگییەکان دەوروبەری گوندەکانی کانێ و سێگرکێ-یان بۆردومان کردووە. هەروەها دەڤەرەکانی مەتینا و نهێرا-ی هەمان ناوچەیان کردووەتە ئامانج.
[2]
- بەرپرسی کۆمیتەی
مەخموورمەخمووری یەکێتی ڕایدەگەیەنێت: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بەچڕی بنکە و بارەگاکانی
داعشداعشیان لە سنوری مەخمور بۆردومان کردووە.[3]
- بە تۆمەتی بەقاچاغ بردن و فرۆشتنی نەوت، چەند بەرپرسێکی ئاسایش لە شاری
هەولێرهەولێر دەستگیرکران، وتەبێژی حکومەتی هەرێمیش هەواڵە پشتراست دەکاتەوە.[6]
- عەمید عەلی عەبدولڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی
کۆیەکۆیە ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر پوش و پاوان دەمەقالێ لەنێوان دوو خێزانی گوندەکانی قۆریتان و باخەجنێر ڕوویداوە لە ڕووداوەکەدا باوکێک کە خەڵکی گوندی قۆریتانە کوژراوە و دوو کوڕیشی بریندار بوون. بریندارەکان لەژێر چاودێری پزیشکدان.[4]
-
نەجمەدین کەریمنەجمەدین کەریم هەواڵی پەیوەندیکردنی بە
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستانەوە ڕەتدەکاتەوە و پێیوایە بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵانە مەرامی سیاسی لەپشتەوەیە.[4]
- لەسەر داوای دەستەی دەسپاکیی عێراق، بەڕێوبەر و بەشێک لە فەرمانبەرانی خاڵی گومرگی
کەرکووککەرکووک- سلێمانی دەستگیر کران.[6]
رۆژئاوای کوردستان
- دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی لە گوندی ئۆلاشلیی سەر بە شاری باب و لە ڕۆژئاوای هێڵی منبجەوە بە چەکەکانی هاوەن، دۆشکا، ئەی فۆر و بی کەی سی هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج و
شەڕڤانشەڕڤانانیش بە چڕی وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە.[2]
دەرەوەی کوردستان
- بەهۆی بۆردومانێکی هەڵەی فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمریکاوە لە نزیک شاری دەیرزوری سوریا شەش شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکرات کوژران و 15ی تریش بریندار بوون.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث