باکووری کوردستان
- بزوتنەوەی ژنانی ئازاد بە بەشداری ئەندام و بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوی کەسک و ئەندامانی
هەدەپەهەدەپە بە نیاز بوون لە ناوچەی هەزەخی شرنەخ چالاکیەک ساز بکەن و لاقەکەرانی دەوڵەتی تورک لە شرنەخ و ئێلح و هەزەخ ڕسوا و شەرمەزار بکەن. بڕیار بوو لە کۆڵانی هونەر لە ناوچەی هەزەخ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ساز بکرێت، بەڵام چالاکیەکە ڕووبەرووی ڕێگریی هێزە ئەمنیەکان و پۆلیسی دەوڵەتی فاشیستی تورک بووەوە. بەر لە سازکردنی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکە هێزەکانی پۆلیس بە ئۆتۆمبیلی زرێپۆش و بەربەست چواردەوری کۆڵانەکەیان گرت.
[2]
- لە دەریاچەی
وانوان تەرمی شەش کۆچبەری دیکە دۆزرایەوە. بەوەیش تەرمی 54 لەو کۆچبەرانە دۆزراوەتەوە کە 27ی حوزەیرانی ڕابردوو بەلەمەکەیان لە ئاوی دەریاچەکەدا ژێرئاو کەوتبوو.
[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، جەمال کەریمی- فەرماندەی هەورامانی بەسیج و ژمارەیەک لەئەندامانی هێزەکەی لەشەڕوپێکدانێکدا لەگەڵ گروپێکی چەکدار لەناوچەی سەرواباد-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون.
[1]
- هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بەرزاییەکانی سنووری
قەندیلقەندیلیان لە ناوچەی
پیرانشارپیرانشار بێ ئەوەیکە ئامانجێکی ڕوونیان هەبێ دایە بەر خۆمپارە. بە هۆی ئەو خومپارەبارانکردنەوە، شوانێکی لاو بە ناوی ڕەسووڵ باکەند خەڵکی گوندی بازرگانی پیرانشار بە سەختی بریندار بوو و پاش گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان، گیانی لە دەست دا.
[5]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ڕەزا قوربانی کوڕی ئەسعەد، تەمەن 32 ساڵ و خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. ئەو هاووڵاتییە کوردە بەبێ بەڵگەی یاسایی لە گەڕەکی کارگەی قەندی پیرانشار دەسبەسەر کراوە.
[6]
باشووری کوردستان
- فڕۆکەکانی سوپای تورکیا دوو جار چیای لیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان لە سنووری شارۆچکەی دێرەلووک لە
ئامێدیئامێدی بۆردوومان کرد.[3]
- بە پێی نوێترین ئامار لە ماوەی 24 سەعاتی ڕابردودا لە
کەرکووککەرکووک 176 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە و 94 توشبووش چاکبونەتەوە و 8 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.
[4]
- پارێزگاری
سلێمانیسلێمانی ڕایگەیاند، بۆ جەژنی قوربان قەدەغەی تەواوی هاتووچۆ ڕاناگەیێندرێت، بەڵام ڕێکاری ورد دەگرنەبەر تاوەکو قەرەباڵخی و تێکەڵاوی زۆر دروستنەبێت.[3]
دەرەوەی کوردستان
- ئاژانسی ڕۆیتەرز لەزاری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پەنتاگۆن)ەوە بڵاویکردۆتەوە کە تورکیا هەزاران چەکداری میلیشیای ڕەوانەی لیبیا کردوە.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث