رۆژهەڵات و باشووری کوردستان
- جارێکی دیکە
بومەلەرزەبومەلەرزە کە پلەکەی زۆتر لە 4 بوو، لە دەڤەری
گەرمیانگەرمیان و هەندیک ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە پارێزگای
کرماشانکرماشانی دا و هاوڵاتیان هەستیان پێکرد و هیچ زیانێکی ئەوتۆ تۆمارنەکراوە.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە کرماشان گەڕان بەدوای تەرمی قوربانییانی بوومەلەرزە بەردەوامە.[1]
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوو شەو پێش ژنە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی خاوەر خوسرەوی خەڵکی گوندی نیوەکارە بە هۆی بێدەرەتانی و نەبوونی شوێنی خەوتن، لە سەرما ڕەق هەڵات.
[4]
- تەرمی ئەبوبەکر مەعروفی ئەمڕۆ لە شاری
بۆکانبۆکان بە خاکسپێردرا، کە لەکاتی گەیاندنی هاوکاری بە قوربانیانی بومەلەرزەکەی کرماشان گیانی لەدەستدابوو.[1]
باشووری کوردستان
- لە نزیک
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە لە
هەولێرهەولێر تەرمی ئەفسەرێکی پێشمەرگە دۆزرایەوە. ئەفسەرەکە ناوی (ئەمین خەلیل میران)، تەمەن (36)، پیشەی موقەدەمە لە وەزارەتی پێشمەرگە.[1]
- گروپێک لە چالاکوانی مەدەنی شاری
کەرکووککەرکووک، بۆ ماوەی دوو ڕۆژە لە ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری دیالۆگ، هاوکاری مادی بۆ زیان لێکەوتووانی بومەلەرزەکەی شارۆچکەی
دەربەندیخاندەربەندیخان-ی سەر بە شاری سلێمانی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆدەکەنەوە.
[3]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕی چیای
کورەژارکورەژاریان لە سنووری شارەدێی
شیلادزێشیلادزێ بۆردومان کرد. لەو بۆردومانەدا ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و شۆفڵێکی
پەکەکەپەکەکە بەئامانجگیراون و بەتەواوەتی سوتێنراون.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
-
مانگی سوورمانگی سووری کوردی لە
حەسەکەحەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان کەمپەینێکی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیاند، کە ماوەی حەوت ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
[2]
- ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات HSD ڕایگەیاند: شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ڕۆژئاوای دێرەزوور خێزانێکی کوردی ئێزیدیی 8 کەسییان لەدەست چەکدارانی
داعشداعش ڕزگارکردووە، خێزانەکە لە 5 منداڵ و 3 ژن پێکهاتووە.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث