باکووری کوردستان
- شەوی ڕابردوو، لە ناوچەی هێنێ لە پارێزگای
ئامەدئامەد بەهۆی چالاکیی هێزەکانی گەریلاوە 2 پۆلیس بریندار بوون. ئەو 2 پۆلیسە بریندارە بە کۆپتەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی حکومیی سەڵاحەدینی ئەیوبی و یەکێک لە پۆلیسە بریندارەکان بە ناوی نازن تونجەر لە نەخۆشخانەدا مردووە.
[2]
- دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی سڕینەوەی سیاسیی گەلی کورد دا، کزناز تورکەلی پەرلەمانتاری
هەدەپەهەدەپە، شازییە ئۆنەر هاوسەرۆک شارەوانیی ئیدر و محەمەد گیولتەکین هاوسەرۆک شارەوانیی تۆزان و بەڕێوەبەری هەدەپەی شاری ئیدری دەستیگرکرد.[2]
- پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ناوەندی
دێرسیمدێرسیم هەڵیانکوتایە سەر بەشی ناوخۆیی خوێندکاران و لەو هەڵکوتانەیاندا، چەندین خوێندکاریان دەستگیرکرد و بردنیان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی تونجەلی. ناوە کەسە دەستگیرکراوەکان بریتین لە: سەرحەد پۆڵات، جەنگیز فیدان، بێریڤان دومان، شێخموس بەکر، محەمەد ئەرکیس، بێریتان ئاکداغ، بیلال دەنیز و لیدەر پۆڵات.[2]
- پارێزگاری
جۆلەمێرگجۆلەمێرگ بۆ ماوەی 15 ڕۆژ هاتووچۆی لە 30 شوێنی نێو شاری جۆلەمێرگ و دەوروبەری قەدەغە کرد.[2]
- دادگەیەکی دەوڵەتی تورک سزای ساڵێک و 8 مانگ زیندانی کردنی بۆ ڕۆژنامەوان
هەمزە گوندوزهەمزە گوندوز بڕیەوە.[2]
- دادگەیەکی ڕژێمی تورکیا بەهۆی قسەکانی لە نەورۆزی ساڵی 2016دا، سزای 2 ساڵ زیندانی کردنی بۆ
ئەرتوغرول کورکچوئەرتوغرول کورکچو سەرۆکی فەخریی پارتیی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە) بڕیەوە.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە شاری
سنەسنە پەردە لەسەر پەیکەری نووسەر
محێدین حەقشناسمحێدین حەقشناس لادرا.
[1]
پەیکەری محێدین حەقشناس
- کۆڵبەرێکی کورد به ناوی سالار تەنهایی، تەمەن 32 ساڵ، خەڵکی شاری
جوانڕۆجوانڕۆ، لە سنووری
نەوسوودنەوسوود به هۆی سەرماوە دڵی ڕاوەستاوە و گیانی لە دەست دا.
[6]
-
ئارام محەمەدیئارام محەمەدی چالاکی کرێکاریی، لە
کامیارانکامیاران دەسبەسەر کراوە و بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا.[6]
باشووری کوردستان
- لەسەر ڕاسپاردەی
بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق دادگای فیدراڵی هەموو ئه و نووسراوانەی ڕاکان سەعید، پارێزگاری
کەرکووککەرکووکی بەوەکالەت هەڵوەشاندەوە، کە لەماوەی ساڵێکدا بۆ دەستبەسەرداگرتنی زەوی کورد دەریکردبوون.
[3]
- ستیڤ بلۆک وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا و
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاووتوێی پەیوەندییەکانی
هەولێرهەولێر و بەغدا و پێکهێنانی حکومەتی نوێیان کرد. هەردوولا ئاماژەیان بەوە کرد کە پەیوەندییەکانی هۆڵندا و هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی باشدایە.[1]
- هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گەیشتە هەولێر و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کورستان کۆدەبێتەوە، بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەرلین و مەشقی هێزەکانی پێشمەرگە و چاکسازی لە پەیکەربەندی و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە.[3]
- ئەمڕۆش گەلی
شەنگالشەنگال بۆ ئیدانەکردنی داخستنی ڕێڕەوی مرۆیی نێوان ڕۆژئاوا و شەنگال لەسەر سنوور کۆبوونەوە و داخستنەکەیان ئیدانە کرد.[2]
- سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی ڕێککەوتنێکی نوێی نێوان سەرۆکی حکومەتی هەرێم و بەرپرسانی هۆڵەندا، دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران بەشێوەیەکی زۆرەملێ بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەستپێکردۆتەوە.[1]
- بەڕێوەبەری شارۆچکەی
سەرگەڕانسەرگەڕان خۆی ڕادەستی پۆلیسی هەولێر کرد، ئەوەش دوای ئەوەی بەهەڵە فیشەکی لەدەست دەرچووە و خوشکەکەی کوشتووە.[3]
رۆژئاوای کوردستان
- هەزاران هاوڵاتیی هەرێمی فورات له گۆڕستانی شەهید دیجلە لە شاری
کۆبانێکۆبانێ کۆبوونەوە بۆ ئەوەی تەرمی هەر سێ شەهیدی سیڤیل خەلیل خالید جعۆ-ی خەڵکی گوندی قۆلان قەرە عەلی، مستەفا حاجی خەڵکی گوندی قۆلان و مەحموود خان تەمۆ خەڵکی گوندی هەلنج بەخاک بسپێرن کە بەهۆی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر لە شەنگال شەهید بووبوون.
[4]
- دەوروبەری کاتژمێر 19:20ی ئەمڕۆ لە نزیک فەرماندارەتیی سوپای تورکیای داگیرکەر لە ناوچەی شەرا تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویداوە.[2]
دەرەوەی کوردستان
- کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی ئیدانەی پێشێلکاریەکانی تورکیا بۆ سەر سەروەری عیراق دەکات.
[5] کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث