ناوەندی ڕاگەیاندنی #هەپەگە# دەربارەی شەڕ لە #جولەمێرگ#، #دەرسیم# و #بەدلیس# ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ڕاگەیەندراوەکی هەپەگە ئاوەهایە:
' لە جولەمێر 5 سەرباز کوژران'
لە چوارچێوەی هەلمەتی شۆڕشگێڕانەی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگریدا هێزەکانمان لە ڕێکەوتی 18ی حوزەیران/28ی جۆزەردان لە جولەمێرگ لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا.
گەریلاکانی یەژاستار کاتژمێر 13:40 خولەک لە گردی کوردینە-ی چەلێ-ی جولەمێرگ لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەنگەرەکان و حەشارگەکانی دوژمن کرانە ئامانج و ژمارەی کوژراوو بریندارانی دوژمن نەزانراوە. دوابەدوای ئەو چالاکییەدا هێزەکانمان لە کاتژمێر 14:00 جارێکی دیکە گەریلاکان لەگردی کوردینەدا سوپای دوژمنیان کرد ئامانج، لەو چالاکییەدا تا ئەو جێگەی کە پشتڕاس کراوەتەوە 5 سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.
' زرێپۆشێکی سەربازی تێکشکا، 10 سەرباز کوژران'
کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیا کە لە جولەمێرگ بەروە چەلێ دەچوو لە نزیک گوندی چەمێ-ی بەدەل لە کاتژمێر 20: 45 خولەکدا لە لایەن گەریلاکانمانەوە کرایە ئامانج. لەو چالاکییەدا زرێپۆشێکی سەربازی تێکشکا و 10 سەربازی دوژمن کوژران.
دوای ئەو چالاکییە سوپای تورکیا بە چەکی قورس ناوچەکەی کرد ئامانج و دواتر کوژراوەکانی خۆیان گواستەوە.
' هەلیکۆپتەرێک گورزی بەرکەوت و ناچار بوو پاشەکشێ بکات'
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی شەهید ئۆزان وشەهید ڕۆزا-ی دەرسیم هێزەکانمان لە ڕێکەوتی 17ی حوزەیران/27ی جۆزەردان لە کاتژمێر 17:300 هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورکیا لە جۆری(سکۆرسک-ی)یان کە لە خۆزاتا-ی دەرسیم لە ناوچەی شەهید جەسوور بەرەو بنکەی سەربازی ئاموکیتا خەریکی هێرش کردن بوو کردە ئامانج. ئەو هەلیکۆپتەرە گورزی سەختی بەرکەوت وبە ناچاری ناوچەکەی بەجێهێشت. دوای ئەو چالاکییە هێرشەکانی دوژمن کەم بەیەوە.
' لە بەدلیس 3 سەربازی سوپای تورکیا کوژران'
لە ڕێکەوتی 17ی حوزەیران/27ی جۆزەردان گەریلاکانمان لە نزیک گوندی عەزێ-ی تەتوانا-ی بەدلیس لە دژی یەکێکی سوپای تورکیای داگیرکەر کە بەنیاز بوون لە ناوچەی کورتەکدا جێگیرببن، چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا 3 سەربازی سوپای تورکیا کوژران و 2 سەربازی دیکەش بریندار بوون.[1]
#19-06-2018#