باکووری کوردستان
- دانیشتنێکی دیکەی
فیگەن یوکسەکداغفیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی
هەدەپەهەدەپە لە تورکیا بەڕێوەچوو.
[2]
- کاژێر01:00ی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، لە دوای دوو ساڵ لە باری نائاسایی لە تورکیا و باکووری کوردستان، باری نائاسایی (کۆتایی) هات و لەمڕۆوە پارت و کۆمەڵەکان دەتوانن بەپێی یاسا و دەستووری تورکیا، چالاکی بکەن.
[3]
-
فیگەن یاشارفیگەن یاشار هاوسەرۆک شارەوانیی کۆپ لە موش، پاش 10 کاتژمێر لە ئازادکردنی جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرایەوە و سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.
[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزە ئیتلاعاتی و لیباس شەخسییەکان لە شاری سنە دوو هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی عەلی ئەڵلاوەیسی تەمەن 45 ساڵ خەڵکی گوندی کۆرکۆرەی سەر بە سەڵواتئاوای پارێزگای سنە و میلاد ساعدپەنا تەمەن 22 ساڵ لە یەکێک لە پارکەکانی شاری سنە دەسبەسەر کردووە.
[4]
باشووری کوردستان
پاش ئەوەی شەوی 17ی ئەم مانگە لە گوندی پیرداود لە نزیک
مەخموورمەخموور ژمارەیەک چەکدار مەڕدارێکی ئه و گوندەیان ڕفاند، بەیانی ئەمڕۆ تەرمەکەی لە بەردەم ماڵی خۆیان بە کوژراوی دۆزرایەوه. قوربانییەکە ناوی (مەجید عەلی عومەر) و تەمەنی 37 ساڵە.
[1][2][3]
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر، کاتژمێر 16:20 خولەکدا دەورووبەری ئینزە-ی سەربە
قەندیلقەندیل و چیای کارۆخ کە دەکەوێتە سەر سنووری
هەولێرهەولێر-ی بۆردمان کرد.[5]
- لە
زانکۆی چەرمووزانکۆی چەرموو لە
سلێمانیسلێمانی کۆنفرانسێکی هاوبەشی زانکۆکانی
سنەسنە، چەرموو و جیهان، لەبواری زانستی کۆمپیوتەر و بیرکاری بەڕێوەدەچێت.[3]
- وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدی
وەزارەتی خوێندنی باڵاوەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کێشەی دانپێدانانیان نەماوە و هاوشێوەی زانکۆکانی دیکە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەین. [3]
رۆژئاوای کوردستان
- شەشەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی 19ی تەموزی ڕۆژئاوا، لە چەندین شاری ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری سوریا پیرۆز کرا.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث