- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەبیانووی هەبوونی بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان سنوورەکانی هەرێمی کوردستانیان بەزاند و بەسەختی چەند شوێنێک لە دەڤەری بەرواری باڵا و ناوچەکانی پاراستنی میدیا بۆردوومان دەکەن.
- کاتژمێر 09:20 خولەک لە گەڕەکی عەنتەریە لەبەر ئاوایی ئاسایشی شارەکە ڕوویداوە، بەپێی زانیاریەکان بارهەڵگرێکی بۆمبڕێژکراو لەکۆڵانی نێوان بارەگای ئاسایش و گەڕەکی سینا تەقیوەتەوە. لەئەنجامدا ئەندامێکی ئاسایش، یەک منداڵ و 8 کەسی تری مەدەنی شەهیدبوون و 56 کەسیش برینداربوون.
- هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) چالاکییەکیان لەبەرانبەر بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی شارۆچکەی (گمگمی) سەربە شاری موش و سەربازگەیەکی ئەو شارە ئەنجامدا و تەواوی ڕێگاکانی هاتوچۆ و شەقامەکانی ئەو شارە کەوتۆتە ژێر کۆنترۆڵی گەریلاوە.
- لەسەر ڕێگای بەرواری سەر بەشاری مینێکی باکووری کوردستان بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلی سەربازانی تورکیادا تەقییەوەو لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا هەشت سەربازی تورکیا کوژران و ژمارەیەک سەربازی تریش بریندار بوون.
- فەخرەدین قادر عارف، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بەپێی یاسا، سبەینێ ولایەتی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت و هەرێمی کوردستان دەکەوێتە بۆشایی یاساییەوە.
- لە شاری هەڵەبجە، تەقە لە مەڵبەندی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کرا.