=KTML_Bold=دەقی ڕاگەیەندراوەکەی هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە:=KTML_End=
وەک ئەوەی کە ڕای گشتی هەستی پێکردووە، دەوڵەتی تورک هێرشەکانی زیاتر کردووە، لەم دواییانەدا لە #سلێمانی# و #هەولێر# هێرش ئەنجامدرا، دوو ڕۆژ پێش ئێستا لە ڕۆژئاوا و #شنگال# هێرش ئەنجامدرابوون و شەهیدیان لێکەوتەوە، لەلایەکی ترەوە دەوڵەتی تورک بە بێوچان لە دژی بزوتنەوەکەمان و گەریلا هێرش ئەنجام دەدات، گەریلا لە دژی ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورک خۆڕاگریی دەکات، لە کەسایەتی ئەوانەی لەو هێرشانەدا تیرۆرکراون و شەهید بوون، هەموو شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی بە ڕێز و پێزانینێکی گەورەوە یاد دەکەینەوە، دڵسۆزی و وەفاداریمان بە تێکۆشان و یادی شەهیدان دووپات دەکەینەوە، بە دڵنیاییەوە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان بەهۆی هەموو ئەو کردەوانەوە لێپێچینەوە لە دوژمن و ئەو خیانەتکارانە دەکات کە لەگەڵ دوژمن کار دەکەن.
بەداخەوە لە هەموو ئەو هێرشانەدا پەنجەی خیانەت بوونی هەیە، ئەو هێرشانە نەک بە هێزی دوژمن، بەڵکوو بە پشتیوانی خیانەتکاران ئەنجام دەدرێت، ئەو هێرشە خیانەتکارانەیە شەهیدیان لێ دەکەوێتەوە زۆر بە ئازارە بەڵام ڕاستیە، پەیوەندی بارزانییەکان و دەوڵەتی تورک خیانەتێکی ئاشکرایە و هەموو ئەو هێرش و شەهیدبوونانەش بەو هۆیەوەیە، دەبێت هەموو کەس ئەو ڕاستیە ببینێت و قەبوڵی بکات، ئەگەر ئەو دۆخە زیاتر چاوپۆشی لێ بکرێت و هەڵوێستی پێویست بەرامبەر نەگیرێتە بەر، ئەو کاتە وەک گەل ئێمە دەکەوێنە دۆخێکی بە ئازارتر و خراپتر.
ئەگەر هەڵوێستی پێویست بەرامبەر بە خیانەت نیشان نەدرێت، ئەو داوەی لەسەر خیانەت سازکراوە دەگاتە ئەنجام، کوردێک نییە کە نەزانێت ئەو داوە چییە، ئەو داوە پلانی دەوڵەتی تورکە بۆ کۆتاییهێنان بە کورد و کوردایەتی لە ڕێگەی کۆمەڵکوژی و جینۆسایدەوە، دەوڵەتی تورک و دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە ئەو پلانە جێبەجێ دەکەن، سیاسەتی بنچینەیی دەوڵەتی تورک مەگەر ئەوە نییە؟ ئاشکرایە کە ئەوەیە، ئەوانەی لەگەڵیان دەجوڵێنەوە هاوکاری ئەو پلانەن ئەوەش ئاشکرایە. هەر بۆیە دەڵێین؛ سەرباری ئەوەی دەبینرێت کە پەیوەندی بارزانییەکان لەگەڵ دەوڵەتی تورک هاوکاری و خیانەتە، ئەو دۆخە بە بەرجەستەیی باس ناکرێت و هەڵوێستی پێویست نیشان نادرێت، تائەم ساتە بە دڵنیاییەوە ئەوە نەکراوە، بەم جۆرە ڕێگریی لەوە کراوە کە گەل هەڵوێست و ناڕەزایەتی بەهێز لە بەرامبەر خیانەت نیشان بدات.
دوای ئەوەی هاکان فیدان سەردانی عێراق و باشووری کوردستانی کرد و دیداری ئەنجامدا، هێرشەکان زیاتر بوون، ئەو ڕووداوانەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە هەرێمی برادۆست ڕوودەدەن دەریدەخەن کە پلانی نوێ جێبەجێ دەکرێن و دەخوازرێت کە دەوڵەتی عێراقیش لەو پلانەدا بەشداری پێ بکرێت، لە هەرێمی برادۆست هەوڵ دەدرێت بچنە ناو گۆڕەپانەکانی گەریلاوە، فشار دەخرێتە سەر گەل کە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن، ئاشکرایە کە ئەمە ئامادەکارییە بۆ هێرش و بەشێکە لە پلانی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک، ئەوەی لە #کەرکووک#یش دەکرێت بەشێکە لەو پلانە.
بە پێچەوانەی بانگەشەکانی بارزانیەکان ئەو هەوڵانە بۆ ڕزگارکردنی کەرکووک نییە، بەڵکوو لە پای وەرگرتنی پشکێک لە نەوتی کەرکووک، ڕادەستکردنییەتی بە دەوڵەتی تورک، ئەو پلانەی لەسەر کەرکووک جێبەجێ کراوە پلانێکی دەوڵەتی تورکە. لەبەر ئەوە دەوڵەتی تورک بە چەند وتەی ناڕەزایەتی بچوک ڕووداوەکە پەردەپۆش دەکات، چونکە دەوڵەتی تورک خاوەن مامەڵەکردنێکی بەو جۆرە نییە کە بیەوێت کەرکووک وەک بەشێک لە کوردستان، کێشەکانی چارەسەر بکرێن، پلانی دەوڵەتی تورک بریتیە لە داگیرکردن و دەستبەسەرداگرتنی تەواوی باشووری کوردستان.
بارزانی بە تەواوەتی لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە تێوەگلاون، خۆی پێویست ناکات کە باس لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک و مامەڵەکردنیان بەرامبەر بە کوردان بکرێت، دەبێت ئیتر ئەو ڕاستییەی بارزانیەکان لەلایەن هەموو کوردانەوە ببینرێت، بە وتنی ئەوەی بارزانی و پەدەکە کوردن، ئەو ڕاستیە وەک پێویست نابینرێت، هەروەها دۆخێکی دەرونیش خوڵقێنراوە، ئەمە لە کاتێکدایە بارزانییەکان هیچ ئامانج و نیگەرانییەکیان بۆ کوردستان نییە، تەنیا چەند شاری کوردستان لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەواندا بێت، ئەو ناوچانە بەڕێوە ببەن و لەپێناو خۆیان بەکاریبهێنن، ئەوەی تر بەلایانەوە گرنگ نییە، لە پێناو خواردنی خێر و بێری چەند شارێک سەرجەم ناوچەکانی دیکەی کوردستان بەلای ئەوانەوە ئامێر و کەرەستەیەکی بازرگانی و سات و سەودایە.
ئەگەر بەو جۆرە نەبوایە و مەراقیان کوردستان بوایە، ئایا هاکان فیدانیان لە باوەش دەگرت؟ هاکان فیدان بکوژە، هەموو ڕۆژێک لێکدانەوە بۆ ئەوە دەکات کە چۆن دەتوانێت باشتر کوردان بکوژێت، لە هەموو لایەک خوێنی کوردان دەڕێژێت، بارزانی پێشوازی لە بکوژێکی بەم جۆرە دەکات و لە ئامێزی دەگرێت و دەبنە هاودەمی، ئەو دۆخە بە تەنیا بەسە بۆ ئەوەی درک بە ڕاستی بارزانیەکان بکرێت. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=