$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- نیگارکێش، #ئیسماعیل پاکزاد# (سمکۆ پاکزاد) لە #مەهاباد# کۆچی دوایی کرد.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155164/0010.JPG=KTML_Photo_Alt=عەلی نەسیری=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155164/0010.JPG=KTML_Photo_End=
- بە پێی هەواڵی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی هەینی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئێران لە گوندی نێ-ی سەربەشاری #مەریوان#، هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی محەمەد پەروازە دەسبەسەر کرد. هەروەها کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردووە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی 3 هاوولاتی دیکەیان بە ناوەکانی حەمید پەروازە 28ساڵ تەمەن، بڕیارکاوە 25 ساڵ تەمەن و موحسین فەرەهمەندی 26 ساڵ تەمەنیان دەسبەسەرکردووە و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.[1]
- هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری #بۆکان# بە ناوی عەلی نەسیری کوڕی حاجی کەریم، کە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە سەختی بریندار ببوو، پاش گواستنەوە و مانەوەی لە نەخۆشخانەی شاری مەهاباد، بە هۆی کاریگەری برینەکانییەوە، گیانی لە دەستدا.[5]
- هێزە ئیتلاعاتییەکان، لاوێکی کوردیان بە ناوی محەمەد پەروازە تەمەن 21 کوڕی مەلاحوسێن خەڵکی گوندی نێی شاری مەریوان، دەسبەسەر کرد.[5]
- بە بەشداری 50 زۆرانوانی کورد لە شارەکانی بانە، #سەقز#، کامیاران، مەریوان، #بیجاڕ# و ئارمەردە، یەکەمین کێبڕکێی زۆرانوانی لە شارەدێی ئارمەردە بەڕێوەچوو.[5]
- هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری مەریوان دەستیان بە سەر پەیکەری #شەریف باجوەر# لە گوندی ئێنگیجەی ئەم شارەدا گرت و لەگەڵ خۆیان بردیان.[5]
$باشووری کوردستان$
- لە شارەدێی #شیلادزێ#-ی سەر بە پارێزگای #دهۆک#، سوپای تورکی داگیرکەر ئەمڕۆ کاتژمێر 7:30 خولەک چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازیی ڕەوانەی بارەگا سەربازییەکانی کردووە لە شارۆچکەی #ئامێدی#.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155164/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی تورکیا ڕەوانەی ئامێدیی دەکرێن=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155164/0002.JPG=KTML_Photo_End=
- شەوی ڕابردوو ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی خاڵی گومرگیی #کەرکووک# – #هەولێر# دەستگیرکران. دەستگیرکردنی ئەو فەرمانبەرانە، لەلایەن پۆلیسی عێراقیی و لەسەر داوای دەستەی دەسپاکیی عێراق بووە.[2]
- ڕێکخراوی #ژنانی گەنجی تێکۆشەر#، دووەمین کۆنفرانسی خۆیان لە شاری #سلێمانی# دەبەستن، بانگەوازی لە ژنانیش دەکەن، کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنان لە باشوری کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی تووندوتیژییەکان، بەشداری لە کۆنفرانسەکەیاندا بکەن.[2]
- دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، چلەی ماتەمینی د. #جەمال ئەحمەد ڕەشید# پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لە کەمپی نوێی #زانکۆی سلێمانی# بەڕێوەچوو.[5]
- لەگەڵ نزیکبوونەوەی قۆناغی دووەمی سزاکانی ئەمریکا بەسەر ئێراندا، مامەڵەکان لە بازاڕەکانی دراوی هەرێم لەگەڵ ئه و وڵاتە ڕووی لە سستی کردووە، پسپۆڕێکی ئابوریش دەڵێت: باشترە بازرگان و کۆمپانیاکانی بواری دراو تا سەرەتای مانگی داهاتوو خۆیان بەدووربگرن لە مامەڵەکردن بە تمەنی ئێرانییەوە.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- یەکەمین کۆنفرانسی زانکۆکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەمەبەستی بونیاتنانی سیستمێکی هاوبەش بۆ خوێندنی باڵا لە #قامیشلۆ# دەستیپێکرد.[2]
- لە کاتژمێرەکانی نیوەشەودا سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی لە بەردەوامی پێشێلکاری و داگیرکارییەکانیان لە #عەفرین#، گوندی بورج قاس-ی شێراوای عەفرینیان بە هاوەن تۆپباران کرد تۆپباران کرد. سەرچاوە هەرێمییەکان ڕایانگەیاندووە، کە لەو هێرشەدا زیان بەر ماڵی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی ئەحمەد ئەحمۆکا و حەمووش خەلۆ کەوتووە.[1]