باکووری کوردستان
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە شاری
وانوان لە باکووری کوردستان،
سوعاد کاراگۆزسوعاد کاراگۆز، ڕۆژنامەنووسی ڕۆژنامەی ئوزگورلوکچو دیموکراسی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکرا.
[1]
باشووری کوردستان
- ئەمڕۆ لە بەغدا،
حەیدەر عەبادیحەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی ئێراق پێشوازی لە
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و د.
فوئاد حسێنفوئاد حسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کرد. لەبارەی کۆبوونەوەکە، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئێراق ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسی و ئەمنی و چارەسەر کێشەکانی حکومەتی ئێراق و هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور، کراوە.
[3]
- لە شاری
سلێمانیسلێمانی بە دەستپێشخەری
گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستانگەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و
ژنانی گەنجی تێکۆشەرژنانی گەنجی تێکۆشەر، گەنجان ڕێپێوانیان بۆ پشتگیریی عەفرین ئەنجامدا.[1]
- لە شارۆچکەی
ڕانیەڕانیە بە دەستپێشخەری گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر چالاکی ئێشکگرتن بۆ پشتگیریکردنی عەفرین دەستی پێ کرد.[1]
- کردنەوەی بارەگای ڕەوتی حیکمە لە سلێمانی.
[2]
رۆژئاوای کوردستان (بەرخودانی عەفرین)
- تۆپبارانی
عەفرینعەفرین و ئاڵۆزییەکان لەسەر سنووری باکوور و ڕۆژاوا، ئەمڕۆش بەردەوامیی هەیە.[2]
- وێڕای تۆپبارانی چڕ، سوپای تورکیا بۆ یەکەمجار بە فڕۆکەی جەنگی دەستی بە بۆردوومانکردنی بنکە و بارەگاکانی یەپەگە لە هەرێمی عەفرینی ڕۆژاوای کوردستان کرد.[3]
- سوپای تورک 10 تانک و پێنج ئۆتۆمبێلی سەربازیی و ژمارەیەکی زۆر سەربازەکانی سوپای تورکی لە گردی مەرجۆقی باکووری کوردستان جێگرکردووە، کە دەکەوێتە سەر سنووری گوندی بالیی سەربە شارۆچکەی بلبلێی کانتۆنی عەفرین. ئەو هێزانە ئەمڕۆ هەوڵیاندا لەو ناوچەیە خەندەق هەڵبکەنن و پاشان خۆیان بگەیەننە بەرزاییەکانی چیای گر-ی سەربە شارۆچکەی بلبلێ. شەڕڤانانی
یەپەژەیەپەژە و یەپەگە چالاکییەکیان لە دژی ئەو هەوڵدانەی هێزەکانی سوپای تورک ئەنجامدا و ناچاریان کردن پاشەکشە بکەن.[1]
- فەرمانداری گشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل -
یەپەگەیەپەگە ڕایگەیاند، بەهۆی هێرش و بۆردوومانەکانی تورکیاوە بۆ سەر عەفرین شەش هاووڵاتی و سێ
شەڕڤانشەڕڤانی یەپەگە و یەپەژە شەهید بوون.[2]
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک گوندی
جەلبەرەجەلبەرە-ی سەربە شارۆچکەی شێراوا-یان لە کانتۆنی عەفرین بۆردوومانکرد و کۆمەڵکوژییان ئەنجامدا. ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکە گەیشتە 7 شەهید و 11 بریندار.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث