=KTML_Bold=دەقی ڕاگەیەنراوی ئەدهەم بارزانی 20-01-2025=KTML_End=
بە ناوی خوای گەورە و مھیرەبان
کوردستانیانی بەڕێز
ھەر وەک ئاگادارن 6 کاتژمێر پێش ئێستا دایکم چو بەر ڕحمەتی خوای گەورە ، کە ئەمە بوو بە سێ ساڵ سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# منی ئاوارە و دەر بەرکرد لەسەر سێ بەیانییە سیاسی کە ڕەئی جیاواز قەبول نەکرا ، پێم نە کرا لەم ماوەیە دا ئەم دایکە ئازیزە بۆ یەکجاریش بێت ببینم و چەند ڕۆژێک پێش ئێستا کە قسەم لە گەل کرد گوتی دڵنیام کە جارێکیتر ناتبینمەوە .
بەڕێزان :
خوا خێری بەڕێز کاک بافڵ مام جەلال تاڵەبانی -#بافڵ تاڵەبانی# بنۆسێت لە ڕێگای ئەوەوە پەیوەندی کرا بە #ھوشیار زێباری# خالی #مەسعود بارزانی# وسیدادی برای کە ڕێگا بدەن ئێمە ئەم شەو تەرتیبات ئەکەین #ئەدھەم بارزانی# بێتە ماڵی خوی لە مەسیفی و بۆ دواین جار لە ناو کفن دا ڕۆمەتی دایکی ببینێت و ھەر بەیانی یان پاش یەک ڕۆژ پرسە دەگەرێتەوە ئێرە، دایکێک کە ھاوسەر و دوو لە کورەکانی بە دەستی بەعسیەکان شەھید بوون، کە ئەمرۆ ئەوان لە پایتەختی کۆردستان بە ئازادی دەگەرێن .
لە ولامی دەستپێشخەریەکەی بەڕێزیان دا دەلێن مانع نیە بێتن بەلام نابێت پاسەوانەکانی کە کاک بافڵ بۆ من دایناون لە گەلی دا بن، و بە ھەڕەشەکانی سەروکی پارتی تەواوی پاسەوانەکانی پێش ئێستای من دەرکران و لە گەل ئەوەش نابێت کەس لە گەلی بێت و پێویستە بە تەنیا بێت ، لە حالەتێک دا کە ھیچ باوەرییەک نەماوە و حوکمی گرتنی منیان دەرکردووە بە مادەی 21 یاسای تێک دانی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان،
ئەو کوردستانەی کە بەشێکی زۆری ئێستا بە ھاوکاری ئەوان لە پارێزگای #دھۆک# و #ھەولێر# لە دەستی داگیر کران دایە، ئایە بەم شێوەیە ولامی ھەموو چاکەکان و ڕزگارکردنیان لە شکەستی سەدا سەد ئەگەر بە ھانیان نە چوبام ئەدەنەوە.
بە بیری سەرۆکی پارتی دێنمەوە کە چم کرد بۆ دایکی ئەو .
دەستیان داوە بە تەلەفون کردن بۆ خەلک و ھەتا کورەکانیشم کە ئێمە گوتمانە مانع نیە بگەرێتەوە بەم مەرجە کە بە تەنیا بێت ئایە خوتان ئەمەرجەتان قەبول دەکرد؟ [1]
ئەدھەم بارزانی
#20-01-2025#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=