$باکووری کوردستان$
- دوای ئەوەی مستەفا شەنتۆپ، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، هەموارکردنەوەی یاسای سزا و گرتووخانەکان بە ویستی پەرلەمان پشتڕاستکراوەتەوە، #هەدەپە# وەڵامی دایەوە و #پەروین بوڵدان# هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دەڵێت، پرۆژەیاساکە تەنیا بڕیاری ئاکەپە و مەهەپە بووە. ئەوان یاساکەیان دەرکرد، ئەوەبوو دەستدرێژیکاران، بکوژان و چەتەکان ئازادکران.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەش بەندکراوی خەڵکی شارەکانی #بانە#، #کرماشان# و دێهگولان کە پێشتر لە لایەن دادگای ڕژیمەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، ڕۆژی ڕابردوو، گوازترانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی #سنە#.[4]
$باشووری کوردستان$
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 4:30 خولەک، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چیای ئەحمەدە-یان بۆردوومان کرد، کە نزیک شوینی نیشتەجێبونوی هاوڵاتیانە و دەکەوێتە نێوان گوندی #زارگەلی# بناری #قەندیل# و زینی #وەرتێ#-ەوە. بۆردوومانەکە زیانێکی زۆری بە ژینگەی ناوچەکە گەیاندووە، بەڵام زیانی گیانیی نەبووە.[2]
- نیوەشەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردوومانی خواکورک، چیادێڵ و گوندی کەوەرتێ-ی ناوچەی #برادۆست#-ی سەر بە پارێزگای #هەولێر#یان کرد. هاوکات لەگەڵ بۆردوومانەکەدا، فڕۆکەی سیخوڕیی-یش بە نزمی بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕانەوە.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380821/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی زینی وەرتێ و حکومەتی داهاتووی عێراق کۆدەبێتەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی زینی وەرتێ و حکومەتی داهاتووی عێراق کۆدەبێتەوە=KTML_ImageCaption_End=
- #نێچیرڤان بارزانی# لەگەڵ جێگر و ڕاوێژکارەکانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاوتوێدەکرێت.[5]
- سەرجەم تووشبووانی کۆرۆنا لە #چەمچەماڵ# و #دەربەندیخان# چاکبوونەوە، هەروەها لە هەولێریش 9 تووشبوو چاکبوونەوە.[5]
- لە ئاگادارییەکی تەندروستی #گەرمیان#دا داوا لە پێشنوێژ و مجێوەر و کارمەندی مزگەوتەکانی سنورەکە دەکات سەردانی نەخۆشخانەی #کەلار# بکەن بۆ وەرگرتنی نمونەی وەرگرتنی پشکنینی کۆرۆنا.[1]
- د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ کونسوڵی کۆماری چین لە هەولێر ڕایگەیاند: ئەمڕۆ چوارەم کاروانی هاوکاری چین گەیشتە هەرێمی کوردستان، کە بریتییە لە چەند پێداویستییەکی خۆپارێزی و تەندروستی.[3]
- نێچیرڤان بارزانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا تیشکی خستە سەر ناکۆکییەکانی زینی وەرتێ. نێجیرڤان، ڕایگەیاند، هیچ کێشەیەکی ئەوەندە گەورە نییە کە چارەسەر نەکرێت و بەرەو چارەسەریش دەڕۆین. هەرچەندە، ئەو هێزانەی لەوێ جێگیرکراون هێزی یەکەی هەشتا و حەفتای پارتی و یەکێتیین، بەڵام سەرۆکی هەرێم هاوشێوەی سەرۆکی حکومەت و مەکتەبی سیاسیی پارتی وتی:ئەو هێزانە سەر بە #وەزارەتی پێشمەرگە#ن و بۆ حاڵەتێکی کاتیی بووە، ڕاشیگەیاند ئەگەر پێویست نەبێت بێگومان لەوێ نابن.[2]
- دایکانی لەچک سپی لە شاری سلێمانی بە دروشمی'نا بۆ داگیرکاریی و بەڵێ بۆ ئاشتی و برایەتی'، گردبوونەوە و بە بەرزکردنەوەی دروشم و وێنەی شەهیدان، ناڕەزایەتییان لە دژی لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا دەربڕی و داوای بەرقەراربوونی ئاشتیان کرد لە نێوان هێزەکوردییەکاندا.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380821/0014.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سلێمانی، دایکانی لەچک سپی داوای ئاشتی دەکەن=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سلێمانی، دایکانی لەچک سپی داوای ئاشتی دەکەن=KTML_ImageCaption_End=
- هاوڵاتیانی بناری قەندیل بە ڕێپێوانێک دژایەتیی خۆیان لەبەرامبەر بردنی هێز بۆ زینی وەرتێ نیشاندا و داوای کشانەوەیان کرد، ڕاشیانگەیاند: بردنی پێشمەرگە بۆ ناوچەکە پیلانی تورکیایە و بەواتای هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیە.[2]
- وتەبێژی پارتی ڕایگەیاند: لەگەڵ یەکێتی ڕێککەوتنی ڕێککەوتنی سیاسی و ئیداریمان هەیەو پێویستە بۆیان بگەڕێینەوە و لەکوێ کێشەیەک هەیە بەدیالۆگ چارەی بکەین، دەشڵێت: لەگەڵ ئەوەین کۆبوونەوەی سێ قۆڵی یەکێتی و پارتی و گۆڕان بەزوويی بکرێ.[1]
- تا ئێستا لەسنووری پارێزگای #سلێمانی# 130 حاڵەتی توشبوون بە #کۆرۆنا# تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش 118 کەس چاکبوونەتەوە و تەنها هەشت توشبوو ماونەتەوە و چارەسەر وەردەگرن.[1]
- هەردوو بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی #سۆران# و ڕاپەڕین ئاشکرایان کرد، هیچ تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو دوو دەڤەرە نەماوە.[3]
- سەرباری هەوڵەکان بۆ پاککردنەوەی شاخەکانی کوردستان لە مین و پاشماوەی تەقەمەنییەکانی سەردەمی ڕژێمی بەعس، بەڵام سوپای تورکیا دەستیکردووە بە بڵاوکردنەوەی تەقەمەنی و مین لە دەڤەری #برادۆست#.[2]
- شەوی ڕابردوو لە نزیک چیای غەڕە و مریەم بەگ و شاردەێی عەباسیە لە سنوری پارێزگای #کەرکووک# چەتەکانی #داعش# هێرشیان کردە سەر هێزە عێراقییەکان.[2]
- بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک ڕێکارییەکی توند لە ترسی خۆپاراستن له ڤایرۆسەکە، نزیکەی دوو مانگ دەبێت تەواوی هۆڵە وەرزشییەکان و مەلەوانگەکان لە شاری سلێمانی داخراون و خاوەنی هۆڵەکانیش داوا دەکەن کە ئەوانیش وەک شوێنەکانی تر بکرێتەوە.[1]
- نووسینگەی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیێنێت، داواکارین کەس خۆی لەڕێگا نەدات بۆ ئەوەی بێتە هەولێر، چونکە بەبێ ڕێگەپێدانی فەرمی #وەزارەتی ناوخۆ# کەس ناتوانێ بێتە سنووری پارێزگای هەولێر.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- تەرمی #شەڕڤان#ی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک دڵخواز شێخۆ ناسراو بە چاورەش کۆبانێ، کە لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیدا لە هەرێمی فورات شەهید ببوو، لە گۆڕستانی شەهید دیجلە لە #کۆبانی# بەخاک سپێردرا.[6]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380821/0011.JPG=KTML_ImageCaption_Title=شەڕڤانی #قەسەدە# شەهید شێخۆ بەخاک سپێردرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=شەڕڤانی قەسەدە شەهید شێخۆ بەخاک سپێردرا=KTML_ImageCaption_End=
- مانگی سووری کوردی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بەکۆڤید-19 لەشاری #حەسەکە# کردەوە، کە تەرخانکراوە بۆ چارەسەرکردنی توشبووان بەڤایرۆسی کۆرۆنا. جێی ئاماژەیە نەخۆشخانەکە بەپێی ڕاسپاردەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و ڕەزامەندی دەستەی تەندروستی لە ڕۆژئاوای کوردستان دروستکراوە.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- بە پێی ڕاگەیەنراوی مەرسەدی سوری 199 چەتەی گروپەکانی موعتەسەم، سوڵتان موراد، سکور شەمال، ئەلهەمزە و سولەیمان شای سەر بە دەوڵەتی تورک لە لیبیا کوژراون.[6]
- وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 سەعاتی ڕابردووی تووشبوون بەکۆرۆنای ڕاگەیاند، کە 35 کەس تووشبوون و 34 تووشبووی تریش چاکبوونەتەوە.[1]
- وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، 91 حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تۆمارکراون، به و شێوەیە کۆی ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتۆتە 5209 کەس.[1]