کۆنگرەی پێکەوەژیانی ھاووڵاتیانی ناوچە جێناکۆکەکان ئهنجامدهدرێت
- بەڕێوبەری گشتیی فەرمانگەی
هەولێرهەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی لە هەولێر، کردنەوەی 53 بنکەی تۆماری دەنگدەرانی لە سنوری ئەو پارێزگایە ڕاگەیاند و داواش دەکات، کە هاوڵاتیان سەردانی بنکەکانی تۆماری دەنگدەران بکەن بۆ ئەوەی ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
- ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی شەنگال، پرۆژەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی ئێزدیخان-ی ڕاگەیاند و جەختدەکاتەوە، کە داواکاریی کۆمەڵگای ئێزدی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتییە و ئەو داواکارییە ئەوەندە بۆیان گرنگە، کە بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری نەبن.
- شاندێکی پارتی دیموکراتی گەلان –
هەدەپەهەدەپە و پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان – دەبەپە کە بۆ سەردانیکردنی لایەنە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستانن، سەردانی یەکێتیان کرد. شاندەکەی هەدەپە و دەبەپە پێکهاتبوون لە ئیمام تاشجیەر پەرلەمانتاری هەدەپە و هاجەر ئۆزدەمیر جێگری هاوسەرۆکی بەدەپە و شیرین تونج جێگری هاوسەرۆکی دەبەپە و زانا ئۆنەر ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری دەبەپە و عابد ئیکە و موزەیەن گونەش هاوسەرۆکانی نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشوری کوردستان، کە لەلایەن
مەلا بەختیارمەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و حاکم قادر ئەندامی مەکتەبی سیاسی و چەند بەرپرسێکی تری یەکێتییەوە پێشوازیان لێکرا.
- تەڤگەری ئازادیی ئاشکرای دەکات کە کار بۆ یەکخستنی بەرەی نەخێر دەکەن، هاوکات ڕاشیدەگەیەنێت کە پرۆژەیەکیان هەیە بۆ خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی کە دەتوانێت چارەنووسی خەڵکی باشووری کوردستان بەرەو ئازادیی و سەربەخۆیی ببات.
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی شەقڵاوە لەدوای تەواوبوونی سیمینارێکی بەهار مەحمود ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان، لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشکرایە سەری و لێی درا.
[1]
- لەرووداوێکی تەقەکردندا لەسنوری شارەدێی بازیان سەر بەپارێزگای
سلێمانیسلێمانی، کەسێک کوژراو کەسێکی دیکەش برینداربوو.
[2]
- درەنگانی شەوی ڕابردوو لە ناوچەی زەرگەی سەر بە
خورماتووخورماتوو کە دەکەوێتە سنووری میحوەری خورماتوو،
داعشداعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی
پێشمەرگەپێشمەرگە، بەڵام هەر زوو پێشمەرگەکان لێیان هاتنە دەست و هێرشەکەیان تێکشکاند.
- بەپێی زانیاریی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، لە درێژەی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران بۆ سەر هاووڵاتیانی کورد لە شاری
شنۆشنۆ، دوو لاوی دیکەی خەڵکی ئەو شارە دەستبەسەر کران.
[3]
- نوێنەرانی پێکهاتە جیاوازەکانی
کەرکوککەرکوک بەسەرپەرشتی سەلیم جبوری، سەرۆکی پەرلەمان، لەسەر پرۆژە یاسایەک بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک گەیشتنە رێککەوتن و بڕیاریشە سبەی 21-08-2017 لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر بدرێت.
- ژمارەیەک لە پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان ئەمڕۆ لە حەوشەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوونەوە و داوایان کرد مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە گرفتەکانیان بۆ چارەسەر بکات و جیاوازی لە نێوان پێشمەرگە دێرینەکان نەکات.
- پێنج پێشمەرگە بەناوی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەشداری خولێکی نیشانەشکێنیان کرد لە ئەڵمانیا و توانییان پلەی سێهەم بەدەستبهێنن لەنێو هێزی 58 وڵاتدا.
- کۆنگرەی پێکەوەژیانی مێژوویی بۆ عەرەبە نیشتەجێبووەکانی ناوچە جێناکۆکەکان لەسلێمانی دەستیپێکرد و بڕیارە لە چەند پانێڵێکدا باس لە گرفتەکانی ئه و ناوچانە و چارەنووسی نیشتەجێبووانی بکرێت.
[4]
- یوسف محەمەد، رایگەیاند، هێرشکردنە سەر بەهار مەحمود جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان هەوڵێکە بۆ شکاندنی شکۆی پەرلەمانتاران، لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکانی پەرلەمانیش رادەسپێرین، چاودێریی لێکۆڵینەوە لەرووداوەکە بکەن.
- چەند چەکدارێکی نەناسراو فەرهاد سەنگاوی دەڕفێنن و پاش لێدانی و سووکایەتی پێکردنی بە ماوەیەکی کورت ئازادی دەکەن.
[5] ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 التسلسل الزمني للأحداث