$باکووری کوردستان$
- کاتژمێر 10:00ی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، #ئیبراهیم ئایهان#، کە لە دوو خولی پەرلەمانی تورکیادا پەرلەمانتاری شاری ڕوهای باکوری کوردستان بوو لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی گەلان، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە، لە شاری #هەولێر#ی هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد.[2]
$باشووری کوردستان$
- لە شەوی ڕابردووەوە، دانیشتوانی 2 گوندی شارەدێی #سەنگەسەر#ی شارۆچکەی پشدەر، بەهۆی کێشەی زەویوزار ڕووبەڕووی یەکتری بونەتەوە، شەڕی نێوانیان بەردەوامە و بە گوێرەی وتەی پۆلیسی ڕاپەڕینیش: لە شەڕەکەدا کوژراوێک بەناوی قارەمان حەسەن هەیە. هەر ئەمڕۆ پاش دامرکاندوەی شەڕەکە پاشتر هەڵیدایەوە پۆلیسێکیش لە ناوبژیدا کوژرا. پاشان پۆلیس نزیکەی 22 کەسی لە هەردوولا دەستگیرکرد[1][2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153224/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=لە گاڵتەوگەپەکانی ئەمڕۆ: 20-09-2018=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153224/0009.JPG=KTML_Photo_End=
- لە بارەگای مەکتەبی سیاسی ی.ن.ک لە سلێمانی، #کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی# جێگری سکرتێری گشتی ی.ن.ک بەخێرهاتنەوەی د. #بەرهەم ئەحمەد ساڵح# بۆ ناو ڕیزەکانی یەکێتی و ئومێدی خواست بەهەموو لایەک کار بکرێت بۆ سەرخستنی زیاتری یەکێتی و یەکدەنگی لە کوردستان.[3]
- لەبارەی پاشکەوتکردنی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەڵێت: حکومەت مانگ بە مانگ مووچەی سەرجەم چین و توێژەکان دابەشدەکات و ئەگەر داهاتی هەرێمیش زیادبێت، پاشەکەوت بەیەکجاریی نامێنێت.[1]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە #خانەقین# بۆمبێکی چێندراو تەقیوەتەوە.[2]
- مزگەوتی حسینیە لە #سلێمانی# ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکدا لە شاری سلێمانی یادی عاشورا_یان کردەوە.[3]
- سەرچاوەیەکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# ڕایدەگەیەنێت: #بەرهەم ساڵح# پاڵێوراوی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ پۆستی سەرکۆماری عێراق، پشتگیریی #مەسعود بارزانی# سەرۆکی پارتیی بەدەستهێناوە بۆ وەرگرتی پۆستەکەی، دەشڵێت: دوور لە چاوی میدیاکان کۆبوونەتەوە.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153224/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=عاشورا لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153224/0005.JPG=KTML_Photo_End=
- لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی باوکێک دوو منداڵەکەی فڕێدەداتە سەر شەقام و هێزەکانی پۆلیسیش دەستبەجێ دەگەنە شوێنی ڕوداوەکە و تۆمەتبارەکە دەستگیردەکەن.[3]
- #وەزارەتی پەروەردە#ی هەرێم گۆڕانکاری لە بڕیاری پێشووی خۆیدا کرد و بڕیاریدا بە دواخستنی پڕۆسەی دەستپێکردنەوەی خوێندنی ئەمساڵ بۆ 2ی تشرینی یەکەم.[1]
- لازیمە خێرۆ، کچە کوردێکی ئێزدی بوو لەدەست #داعش# ڕزگاری بوو و گەڕایەوە نیو ماڵباتەکەی خۆی لە #شنگال#.[4]
- #کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان#، مەلا #سەلیم شوشکەیی#ی بۆ بەربژێری سەرۆک کۆماری ئێڕاق هەڵبژارد.[6]
- لیوا فازل نەجیب بەرواری، فەرماندەی فیرقەی زێڕن-ی سوپای عێراق کۆچی دوایی کرد، خزمێکی نزیکی ئه و فەرماندەیەش دەڵێت: بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کردووە.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەر ئەمڕۆ کاتژمێر 15:30 دەستڕێژیی گولەیان لە هاوڵاتییانی سیڤیلی گوندی خراب کۆرک کرد لە #قامیشلۆ# کە 500 مەتر لە سنووری تورکیا دوورە. لە ئەنجامدا منداڵێک بە ناوی عەبدوڵا بەرزان کە مەڕەکانی خۆی دەلەوەڕاند، بریندار بوو.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئاژانسی ڕۆیتەرز لەڕاپۆرتێکدا لەزاری بەرپرسانی فرەنسییەوە، دەڵێت: حکومەتی فرەنسا ناردنی باڵیۆزی وڵاتەکەی بۆ تاران هەڵپەساردوە تا ئەوکاتەی زانیارییەکانمان لەسەر هەوڵ بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە لە پاریس ڕووندەبێتەوە.[1]
- ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات کۆمپانیای ڤۆڵکس واگن کۆتایی بە گشت چالاکی و پەیوندییەکانی لەگەڵ ئێران دەهێنێت.[1]