لە ڕاگەیەنراوەکەی
هەپەگەهەپەگەدا هاتووە، لەچوارجیوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید پیرۆزوشەهید ئاگریدا هێزەکانمان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامداوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لە گردی لێلیکان-ی باشووری کوردستان، چالاکی لە چەلێ-ی ناوچەی جوودی سەربە شڕناخ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. هەپەگە دەربارەی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە مێردین وهێرشە ئاسمانییەکانی بۆسەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا وردەکاری بڵاوکردەوە.
'لە
سیدەکانسیدەکان چالاکی'
لە ڕێکەوتی 20ی تەشرینی یەکەم لە کاتژمێر 08:30 خولەکدا هێزەکانمان لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا لە گردی لێلیکان-ی سیدەکان-ی سەربە باشووری کوردستان چالاکییان ئەنجامدا. ژمارەی کوژراو بریندارانی دوژمن نەزانراوە.
' لەچەلی سەنگەرەکانی دوژمن تێکشکا، 3 سەرباز کوژران'
لە هەمان ڕۆژدا لە کاتژمێر 8ی بەیانی هێزەکانمان لەدژی سووپای تورکیا لە ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا سەنگەر وحەشارگەکانی دوژمن کرانە ئامانج و سەنگەرێک بەتەواوی تێکشکا. لەو چالاکییەدا 3 سەربازی سوپای تورکیا کوژران.
' لەجوودی سەربازێک کوژرا'
لە ڕێکەوتی 16ی تەشرینی یەکەم سوپای تورکیا لە شەفێنێ، دەری جەبرائیل، دەری جەلمێرو کەری سوربەتنێ-ی چیای جوودی ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد. لە چوارچێوەی هەلمەتی شۆڕشگێڕی شەهید دەلال
ئامەدئامەد و شەهیدانی بەستایە لە ڕێکەوتی 19ی تەشرینی یەکەم لەکاتژمێر 16:30 جولەکدا مۆڵگەکانی دوژمن کرانە ئامانج. لەوچالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا. سوپای تورکیا بە بێ ئەنجام کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکەی خۆی هێنا.
' ئۆپەراسیۆن لە مێردین'
سوپای داگیرکەری تورکیا بە هاوکاری هیزەشاراوەکانی خۆی لە ڕێکەوتی 19ی تەشرینی یەکەم لە ناوچەی خەرابی باڤا و تالاتێ-ی نسێبین-ی مێردین ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دەستپێکرد. ئۆپەراسیۆن بەردەوامە.
'هێرشی ئاسمانی'
لە ڕێکەوتی 18ی تەشرینی یەکەم لە کاتژمێر 09:40 خولەکدا فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا گوندی ئارەس فارەس-ی ناوچەی ئاڤاشین-ی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بۆردومان کرد.
لە 19ی تەشرینی یەکەمدا لە کاتژمێر 04:45 خولەکدا فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا ناوجەی عادەبەگ-ی ئاڤاشین-ی بۆردومان کرد. هەپەگە ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی ئەوبۆردومانانەدا هیچ زیانیک بەرگەریلاکانمان نەکەوتووە.
[1]
20-10-201820-10-2018