$باکووری کوردستان$
- پارێزەرانی ڕێبەر #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#، جەنگیز یورەکلی، مەزڵووم دینچ و سینان زینجیر بەمەبەستی دیدار لەگەڵ ئۆجالان، جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەش بە سەرۆکایەتی داواکاریی گشتیی له شاری بوورسا کرد. بەڵام ئەم جارەش داواکارییەکەیان ڕەتکرایەوە.[5]
- چالاکی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد #زەینەب ئولبەجی# لەمالەکەی خۆی لە گەڕەکی قازی لەری ناوچەی پەیاسێ-ی #ئامەد# دەستگیرکرا. پۆلیسی تورکیا بەبێ مۆڵەتی دادوەرهەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەو چالاکوانە و دەستگیریان کرد.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/photos/2018/162982.JPG=KTML_ImageCaption_Title=زەینەب ئولبەجی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=زەینەب ئولبەجی=KTML_ImageCaption_End=
- دەسەڵاتی پارتی داد و گەشەپێدان-ئاکەپە، پێش هەڵبژاردنەکان، دەستی بە بڵاوکردنەوەی خەڵوزی بێبەرامبەر کردووە بۆ کۆکردنەوەی دەنگ، بەڵام دانیشتوانی گوندی حزووێ-ی ناوچەی حەسکێف لە باکوری کوردستان، ئەو خەڵوزانەیان قبووڵنەکرد و لەپێش چاوی بەرپرسانی ئاکەپە ڕژاندیان.[6]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، مادیح فەتحی هاوژینی #سەحەر کازمی# چالاکی مەدەنیی دەسبەسەر کراوە خەڵکی شاری #سنە# و دایکی ناوبراو بە ناوی مەهوەش ئەمیری ماوەی 5 ڕۆژە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دان.[3]
- لە شاری شووش، مێرمنداڵێکی تەمەن 12 ساڵ بە هۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە کۆ نەکراوەکانی شەڕی 8 سآڵەی ئێران و عێراق، گیانی لە دەست دا. شوناسی ئەو مێرمنداڵە تەمەن 12 ساڵە بە ناوی محەممەد ئەمین قالبی حاجیوەند، ڕاگەیاندراوە.[3]
$باشووری کوردستان$
- پۆلیسی ئێڕاقی لەکاتی هەڵمەتەکەیان بۆ گوندی زەنقەر لە #داقوق# چونەتە سەر ماڵی نەجیب کەریم فارس و بەهۆی شێوازی پشکنینەکەیانەوە کە لەڕووی عەشایەرییەوە قبوڵ نەکراوە، شەڕە بۆکس لەنێوان کوڕێکی ماڵەکە و پۆلیسەکان دروستبووە. لەئەنجامدا هێزەکە تەواوی ماڵەکەیان شێواندووە و نەجیب کاکەیی و هەردوو کوڕەکەیان دەستبەسەر کردووە.[1]
- لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە #چەمچەماڵ# حەوت کەسی خێزانێک گیانیانلەدەستدا، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاکە دەڵێت، خێزانەکە عەرەبن و لەژوورێکدا سەرجەمیان سووتاون و گیانیانلەدەستداوە.[2]
- سەرۆکی ئەنجومەنی گومرگی سەوزە و میوەی #هەولێر# ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەی تەماتە بۆ ناو عێراق، ئەمڕۆ هیچ بەرهەمێکی تەماتە لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی عێراق نەکراوە، دەشڵێت: ئه و بڕیارەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق زیانێکی زۆر بە بازرگانان دەگەیەنێت.[1]
- لە هۆڵی یەکێتی نووسەرانی کورد لە شاری سلێمانی، کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵات، بەهاوکاری یەکێتی نووسەرانی کورد لقی سلێمانی، سیمینارێک-یان بەدروشمی 'بێدەنگی بشکێنن، ڕێکارێک بۆ بەرگرتن بەتوندوتیژی بەرامبەر بە ژنان!' بۆ '#کەوسەر فەتاحی#' چالاکوانی بواری ژنان ئەنجامدرا.[6]
- حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی ئەو ڕاپۆرتانە دەداتەوە کە تۆمەتباریدەکەن بە پێشێلکردنی مافی کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان و گۆڕینی دیموگرافیای ناوچە کریستیاننشینەکانی پارێزگای #دهۆک# و دەشتی نەینەوا.[2]
- سێ هاووڵاتی بەڕەگەز تورکمان دانیشتووی سنووری #خورماتوو# لەکاتی ڕاوەماسیدا لەلایەن چەکدارانی #داعش#ەوە ڕفێندران.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی ئەل کەچلێ-ی منبج مینێک تەقییەوە، تەقینەوەکە لە کۆڵانی 30هەمینی گەڕەکی ئەل کەچلێ ڕوویدا. دەربارەی ئەنجامی ئەو تەقینەوەیە هیچ زنیارییەک بڵاو نەبووەتەوە.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا داوای ئازادکردنی #سەڵاحەدین دەمیرتاش# هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان (#هەدەپە#) و ئەندام پەرلەمانەکانی ئه و پارتە کوردییە دەکات کە لەلایەن تورکیاوە زیندانیکراون.[4]
- لە وەڵامی بڕیارەکەی دادگای مافەکانی مرۆڤ لە ئەوروپا، #ئەردۆغان# ڕایگەیاند ئەو بڕیارانەی دادگای مافەکانی مرۆڤ لە ئەوروپا دەریاندەکات، پەیوەندییان بە ئێمەوە نییە.[2]