- 19-12-2017
- 18-12-2017
- 17-12-2017
- 16-12-2017
- 15-12-2017
- 14-12-2017
- 13-12-2017
- 12-12-2017
- 11-12-2017
- 10-12-2017
- 09-12-2017
- 08-12-2017
- 07-12-2017
- 06-12-2017
- 05-12-2017
- 04-12-2017
- 03-12-2017
- 02-12-2017
- 01-12-2017
- 30-11-2017
- 29-11-2017
- 28-11-2017
- 27-11-2017
- 26-11-2017
- 25-11-2017
- 24-11-2017
- 23-11-2017
- 22-11-2017
- 21-11-2017
- 20-11-2017
20-12-2017
- 21-12-2017
- 22-12-2017
- 23-12-2017
- 24-12-2017
- 25-12-2017
- 26-12-2017
- 27-12-2017
- 28-12-2017
- 29-12-2017
- 30-12-2017
- 31-12-2017
- 01-01-2018
- 02-01-2018
- 03-01-2018
- 04-01-2018
- 05-01-2018
- 06-01-2018
- 07-01-2018
- 08-01-2018
- 09-01-2018
- 10-01-2018
- 11-01-2018
- 12-01-2018
- 13-01-2018
- 14-01-2018
- 15-01-2018
- 16-01-2018
- 17-01-2018
- 18-01-2018
- 19-01-2018
باکووری کوردستان
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیسی تورک لە شارۆچکەی
گمگمگمگمی سەربە شاری
موشموش، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان و نۆ ئەندامی
هەدەپەهەدەپە و
دەبەپەدەبەپە-یان دەستگیرکرد.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
-
بوومەلەرزەبوومەلەرزەیەک ناوچەکانی
کرماشانکرماشان و
سەرپێڵ زەهاوسەرپێڵ زەهاوی هەژاند.
[1]
باشووری کوردستان
- لە
ڕانیەڕانیە بەهۆی کوژرانی 2 گەنجەوە لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێ، لە زۆرێک لە شوێنەکان پرسە و ماتەمینی دانراون. ڕانیە خەمبارە. خەڵکانێکی زۆر بە دروشمی شەهید نامرێت بەرەو پرسەکان بەڕێکەوتن.
- بەهۆی قەدەخەی هاتوجۆ و بڕیاری حوکمی سەربازییەوە شاڕۆچکەکانی
چەمچەماڵچەمچەماڵ،
کفریکفری،
تەقتەقتەقتەق ئارامبوونەتەوە.[1]
- لە
شارەزوورشارەزوور خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە.[1]
- خۆپیشاندان لە ڕانیە دەستیپێکردەوە و دەستیانگرت بەسەر مەکۆی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕاندا.[1]
- بارەگای حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان -
حسکحسک لە ڕانیە سووتێنرا.[1]
-
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان و
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانکۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە حکومەتی هەرێم کشانەوە.[1]
- بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاریدا ڕێکەوتنی سیاسی لەگەڵ
یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەڵبپەسێرێت.[1]
- لە تەکیە کارمەندێکی ئاساییش کوژرا.[1]
- لە
قەڵادزێقەڵادزێ، خۆپیشاندەران بارەگای یەکگرتوویان سوتاند.[1]
- خۆپیشاندەرانی ڕانیە مەکۆی گۆڕانیان سوتاند.[1]
- قایمقامی کفری لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆبووەوە و بڕیاریدا بە ڕێگە گرتن لە خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت و ناشبێت خۆپیشاندەر دەمامکیان پێوەبێت.
[2]
- سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند ئەگەر پێویست بکات شەوانە بەردەوامی بە قەدەخەی هاتووچۆ دەدەن و دەشڵێت لەپێناو ئاڵۆزنەبوونی زیاتری دۆخەکە، ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
[3]
- ڕۆژنامەی عوکازی سعودی ئاشکرایکرد،
حەیدەر عەبادیحەیدەر عەبادی لە ئێستادا تاوتوێ چەند بژاردەیەک دەکات بۆ داخستنی دۆسیەی کوردستان، جەخت لەوەشدەکاتەوە یەکێک لە بژاردەکان هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی ئێستای هەرێمی کوردستانە.[2]
- کونسوڵخانەی ئێران لە
هەولێرهەولێر ڕاگەیێندراوێک لەبارەی خۆپیشاندانەکانی هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە و هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی بەهیچ شێوەیەک لە شوێنی خۆپیشاندان و تووندوتیژی و ئاڵۆزییەکان نزیکنەبنەوە.[3]
- پاراستنی ئاسایشی شاری
سلێمانیسلێمانی بە هێزەکانی حەفتای سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دراوە و فەرماندەرەکی ئه و هێزەش دەڵێت پاراستنی ئاسایشی سلێمانی لە ئێستادا لە ئەستۆی ئێمەدایە.[2]
- لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا ئەمڕۆ پارێزگاری
هەڵەبجەهەڵەبجە بەوەکالەت ڕایگەیاند ڕۆژی پێنجشەممە بۆ ئەو کەسانەی کە ڕۆژی ڕابردوو شەهید کراون دەکەینە پشوو هەروەها سەرجەم چالاکییە سیاسییەکان ڕادەگیرێن و ئاڵای سەرجەم حیزبە سیاسییەکان دادەگیرێن.[3]
- لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕێگە بە هیچ خۆپیشاندانێک نادرێت و هیچ جۆرە خۆپیشاندانێکی ڕێکخراویش لەئارادا نییە، هاوکات لەنێو شاری سلێمانی سەرجەم ئەو شەقامانەی دەچنەوە سەرا داخراون و بڵاوە بە هێزە ئەمنییەکان کراوە.[3]
-
سروە عەبدولواحیدسروە عەبدولواحید، ڕایدەگەیەنێت، پاراستنی گیانی
شاسوار عەبدولواحیدشاسوار عەبدولواحید دەخەینە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکان و ئاماژەش بۆئەوە دەکات نازانرێت لای کێیە، یەکێ دەڵێ لای دژە تیرۆر و یەکێ دەڵێ لای بنەماڵەیە.[4]
- وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو هێزەی لەبەردەم ئەنجومەنەکەیان بڵاوەیپێکراوە هێزی سەر بە حکومەتە.[2]
- خۆپیشاندەرانی شارۆچکەی ڕانیە دەیانەوێت دەست بەسەر ماڵی
عەوڵا بۆرعەوڵا بۆر-دا بگرن و هێزێکی زۆری ئەمنی-ش بۆ ڕێگرییکردن لە دەوری ماڵەکە کۆبوونەتەوە.[4]
-
ڕەهبەر سەید ئیبراهیمڕەهبەر سەید ئیبراهیم، بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە
کۆیەکۆیە لەبارەی زیانەکانی خۆپیشاندانی دوێنێی قەزاکە دەڵێت، ئەرشیفی 300 ساڵ سووتێندراوە، شارۆچکەی تەقتەقیش وا وێرانکراوە بە 50 ساڵ ئاوەدان ناکرێتەوە.[3]
- لە هەڵەبجە خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە.[1]
- لە قەڵادزێ و حاجیاوا خۆپیشاندەران هێرشیان کردەسەر کۆمیتەکانی یەکێتی و بەو هۆیەشەوە 7 کەس برینداربوون و پاشتر بارەگاکانی یەکێتی، گۆڕان، حزبی شیوعی کوردستان و پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان سووتێنران.[1]
- سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و شاندی یاوەریان گەیشتنەوە باشووری کوردستان.[1
- نێردەی نەتەوە يەکگرتووەکان لە عێراق
یۆنامییۆنامی، ئەمڕۆ ڕەخنەی لە توندوتيژييەکانی هەرێم گرت و نيگەرانی خۆی پيشاندا لەسەر ئه و زيانە گيانی و ماڵييانەی لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکانی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ڕوویانداوە، داواشی لەلايەنەکان کرد بارودۆخەکە ئارام بکەنەوە.[2]
-
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی و سوپای عێراق تۆپبارانی هێزە نەناسراوەکەی سنوری شارەدێی
زنانەزنانەیان کرد و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیش بەسەر بەشێک لە گوندەکانی ئەو شارەدێیەدا دەسوڕێتەوە. [4]
- بوومەلەرزەیەک هەڵەبجە و دەوروبەری هەژاند.[1]
- بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی شارەزوور ئاشکرایکرد، لەلایەن چەند گەنجێکەوە هێرش دەکرێتە سەر پرۆژەی ئاوی
بێستان سووربێستان سوور و حەوزەکانیان بەتاڵ کردوەتەوە، بەوهۆیشەوە زیاد لە 150 هەزار هاووڵاتی بێئاو بوون.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث