ساڵی 1975 لە شاری قوروە لە پارێزگای کوردستان لە دایک بووە. دەرچووی ماستەرە لە بواری ئەدەبیاتی شانۆیی و ساڵی 1990 دەستی بە کاری شانۆیی کردووە. تا ئێستا کاری دەرهێنەری بۆ چەندین شانۆگەری ئەنجامداوە، لەوانە: شانۆگەری ماهیهای خاک واتە ماسییەکانی خاک، شانۆگەری دلم میخواهد بمیرم واتە دڵم دەیەوێت کە بمرم و شانۆگەری پیوتر اوهە.
هەروەها چەندین شانۆنامەشی نووسیوە، کە لەلایەن دەرهێنەرەکانی ئێرانەوە زۆربەیان بە شێوەی شانۆگەری پێشکەش کراون، کە بریتین لە: شانۆنامەی ماە در مرداب واتە مانگ لە گۆلاودا، شانۆنامەی دیدار، شانۆنامەی سبح می ایستد واتە سپێدە دەوەستێت، شانۆنامەی پینۆکیۆ، شانۆنامەی ماهیهای خاک واتە ماسییەکانی خاک و شانۆنامەی پروانە و ناقوس واتە پەروانە و جەرەس.
فارس باقری لە فیستیڤاڵە جۆراوجۆرەکانی شانۆییدا بەشداری کردووە و هەروەها خەڵاتی پربایەخیشی بەدەستهێناوە، لەوانە: خەڵاتی باشترین دەقی شانۆیی بۆ شانۆگەری ماسییەکانی خاک لە فیستیڤاڵی شانۆی مانگ، خەڵاتی ئەدەبیاتی شانۆیی ساڵی ئێران بۆ شانۆگەری پروانە و ناقوس، خەڵاتی شانۆنامەنووسی بۆ شانۆگەریدیدار لە فیستیڤاڵی شانۆی ناوچەیی، خەڵاتی شانۆنامەنووسی بۆ شانۆگەری گیسوبران داغ واتە قژبڕوانی داغ لە فیستیڤاڵی شانۆی خوێندکاری، خەڵاتی دەرهێنەری بۆ شانۆگەری ماسییەکانی خاک لە فیستیڤاڵی ناوچەیی و هەروەها خەڵاتی دەرهێنەری بۆ شانۆگەری ئەڵماس لە فیستیڤاڵی شانۆی خوێندکاری.