ناو: عەبدولڕەحمان
نازناو: ئەبوو کاروان
ناوی باوک: فارس عەبدولڕەحمان
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #دوانزەئیمام#ی شارۆچکەی #کفری#
ساڵی لەدایکبوون: 1955
$ژیاننامە$
ساڵی 1955 لە گوندی دوانزەئیمان لەدایکبووە، دەرچووی ئامادەیی کشتوکاڵە ساڵی (1977_1978). بەکالۆرێوسی هەیە لە یاسا و سیاسەت.
سەرەتای حەفتاکان بووەتە ئەندامی یەکێتی گشتی قوتابییانی ئێراق.
لە ساڵی 1972 کراوەتە بەرپرسی لێژنەی ناوچەی کفری و ئەندامی لقی #کەرکووک# لەیەکێتی گشتی قوتابییان و هاوکات کراوتە بەرپرسی لێژنەی دەوروبەر لە
یەکێتی لاوانی دیموکراتی ئێراق
لە ساڵی 1971 شەرەفی ئەندامێتی لە #حزبی شیوعی ئێراق# وەرگرتووە.
پلە حزبیەکانی بڕیوەو بۆ چوار خول ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و مەکتەبی سیاسی بووە، سکرتێری مەڵبەندەکانی کەرکووک و گەرمیان بووە، لە کۆنگرەی هەشتەمی #حزبی شیوعی کوردستان# بە سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوە.
پێشمەرگەی دێرینە و پلەکانی پێشمەرگایەتی بڕیوە تا بەرپرسی مەکتەبی عەسکەری حزب.
لە پێشمەرگایەتی دا جارێک برینداربووە، دوو برای شەهیدی ڕێگای ڕزگاری گەلی کوردستانە.
هاوسەرەکەی و دوو منداڵی و خوشکێکی و ژمارەیەک لە کەسوکاری بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتون و شوێن بزرکراون.
ئەندامی خولی چوارەمی پەڕڵەمانی کوردستان بووە، ئەندامی لیژنەکانی دارایی و ئابووری. لیژنەی کاروباری پێشمەرگە و شەهیدان، بەرپرسی لیژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بووە
ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەڕڵەمانی کوردستان. [1]