پێشتر گوند بوو و ئێستا شارەدێیە، سەربە شارۆچکەی #چۆمان#ە.لە 25 گوند پێکهاتووە و ڕێژەی دانیشتوانی 8913 کەسن. قەسرێ لە سەنتەری شارۆچکەی چۆمان (18) هەژدە کیلۆ مەتر دوورە، لە سەر ناوی قەسرێ دوو ڕای جیاواز هەیە، یەکەمیان ئەوەیە کەناوی قەسرێ لە (قەسرین) هاتووە بە مانای شوێنێکی زۆر سارد. دووەمیان ئەوەیەکە دوو برا لەم ناوچەیە نیشتەجێ بوونە بەناوەکانی (خوسرەو) و (ساکۆت) بە پێ ی ڕۆژگار ناوەکە بوەتە قەسرێ و ماکۆسان کە ئێستا هەردوو شوێنەکەماون و ئاوەدانن وە شوێنەواری گردی (ساکۆت) تاکو ئێستاش ماوە. پێشتر قەسرێ لە ساڵی(1914) تەنها پێنج ماڵ بووە و گوندێکی سەر بە شارەدێی باڵەک و شارۆچکەی #ڕواندز# بووە.
دوای ڕاپەرینی بەهاری (1991) جارێکی تر ناوچەکە ئاوەدان کرایەوەو بە هۆی فراوانی ناوچەکە لە سەردەمی کابینەی پێنجەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە فەرمانی سەرۆکایەتی هەرێم ژمارە(130) لە 05-11-2007 کراوە بە شارەدێ و لەسەنتەری شارەدێ و (36) سی وشەش گوند پێکدێت وتێکرای ژمارەی دانیشتوانی سنورەکە (8913) هەشت هەزارو نۆ سەدو سێزدە کەسە کە (5708) پێنج هەزار و حەوت سەدو هەشت کەس لە سەنتەری شارەدێکە دادەنیشن و (3205) سێ هەزار ودووسەد و پێنج کەسیش لە گوندەکان نیشتەجێن.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 15,317 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!