- بە پێی ڕاپۆرتێکی کۆمەڵەی پشتگیریی گەلانی چەوساوە لە ئەڵمانیا و کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە هۆڵندا، ژمارەی ئەو کوردانەی کە لە دوای هەرەسەوە لە باشووری.ک ڕاگوێزراون بۆ باشووری ئێڕاق، 200 هەزار کەس بوون و 116 گوندیش وێران کراون و 25 هەزار کوردی یەزیدیش لە ناوچەی ژەنگار ڕاگوێزراون.
- بەستنی کۆنفرانسێکی نائاساییی کاژیک لە شاری نەغەدەی خۆرهەڵات، کە تێیدا بۆ هەتا هەتا چالاکییەکانی خۆیانیان وەستاند و ئیتر نێوی کاژیک وەک ڕێکخراوێک، نەبیسترایەوە.
- بەپێی ئاماری ئەم ساڵ، ژمارەی کورد لە باکوور 7،5 ملیۆن و لە باشوور 2،5 ملیۆن و لە خۆرهەڵات 3،53 ملیۆن و لە خۆرئاوا 600 هەزارە.
- دووبەرەکیی نێوان هەردوو هۆزی خۆرمەک و جبران لە باکوور.
- لە دوای هەرەسەوە ژمارەی ئەندامانی ڕێکخستنی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان کۆمەڵە لە شاری هەولێردا گەیشتە 30 تا 40 کەس کە ئەمانە نێوی هەندێکیانە: ڕێباز، تەڵعەت خدر، محەمەد عوسمان، کانەبی عوسمان، هادی - کرێکار لە کارگەی جگەرە، مام بارام، شەهید حەیدەر جوکل، شەهید عەلی ساڵح، شەهید مەولود هەمزە، شەهید محەمەد عەجەم، شەهید محەمەد زەنگنە، شەهید عەبدولڕەزاق - لێپرسراوی هەولێر و ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵە، شەهید محەمەد جەمیل قەشقە، شەهید سەعدی خەلیل، شەهید نادر قەشقە، شەهید جەمیل ڕەنجبەر، شەهید عوسمان گچکە، کۆسرەت ڕەسوڵ، شاخەوان، فەیزوڵڵا، قاسم عەزیز، سەفین، تەحسین کاوانی، مامۆستا بەکر، مەلا غەفور، فاروق عەلی مەولود، یوسف بەحرکە، مەلا سڵێمان، مەجید عەبدوڵڵا دەروێش، ڕزگار زاهیر، حەمید کەریم، وریا حەوێز جوکل، ڕەسول مەحمود - هەوراز، عەبدوڵڵا تۆفیق،......
- پیلانی پارتی تودەی ئێرانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
- بەستنی کۆبوونەوەیەکی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا نۆکسە، لە دوای هەرەسی شۆڕشی باشوورەوە، لە هۆڵی زانکۆی تەکنیک لە شاری بەرلین، کۆبوونەوەکە میر کامەران بەدرخان و حەمە ڕەش ڕەشۆ، بەشدارییان تێدا کرد.
- داگیرکەری عەرەبی سووریا، نزیکەی 7 هەزار خێزانی عارەبی هێنایە نێوچە کوردنشینەکانی خۆرئاوای.ک و لە 40 گوندی نموونەییدا نیشتەجێ و چەکداری کردن.
- لەم ساڵەدا 18 زانکۆ لە تورکیادا هەبووە، کە تەنێ یەکێکیان لە ئەرزەڕۆم بووە و لە دیاربەکریش چەند کۆلیژێک.
- کۆچی دوایی مێژوونووس محەمەد مەردۆخی کوردستانی لە شاری سنە.
- کۆچی دوایی محەی سالە سوور، نێوبراو پێشمەرگەیەکی ئازای سووپاکەی شێخ مەحمود بوو.
- کۆچی دوایی خدر ئەحمەد دزەیی، نێوبراو بۆ ماوەیەکی زۆر نوێنەری هەولێر بوو لە ئەنجوومەنی ئێڕاقیدا.
- داگیرکەری عەرەبی ئێراق لە دوای هەرەسەوە 152 هەزار پارچە چەکی لە کوردستاندا کۆکردەوە.
- یاریکردنی شانۆگەریی تروسکەی هیوا کە باسی هەرەسی شۆڕشی ئەیلوولی دەکرد لە سلێمانی، نووسینی سالار عومەر قەراخی.
- یاریکردنی شانۆیی ئافاتی تاعون لەلایەن تیپی نواندنی لاوان لە سلێمانی و لە دەرهێنانی سالار عومەر قەراخی.
- یاریکردنی شانۆیی چایخانەی قوتابیان لەلایەن تیپی نواندنی لاوان لە سلێمانی و لە دەرهێنانی سالار عومەر قەراخی.
- دەستەیەک بەسەرکردایەتیی مستەفا جومعە لە حیزبی چەپڕەوی کوردی خۆرئاوای کوردستان جیابووەوە و حیزبی نەتەوەیی کوردیان پێکهێنا.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث