- بەهۆی یارییەکی تۆپی پێوە لە شاری قامیشلی، عەرەبەکانی دێرلزور کە هاندەری یانەی فتووەی عەرەبی بوون، هاتنە شاری قامیشلی و پێش ئەوەی یاریی نێوان فتووە و قامیشلی دەست پێبکات، عەرەبەکانی سەربە یانەی فتووە وێنەی سەددام حسێنیان بەرزکردەوە و جنێو و قسەی ناشرینیان بە کورد و سەرکردەکانی باشووری کوردستاندا. لە ئەنجامدا بووە هۆی پێکدادانی کورد و عەرەب لە شاری قامیشلی و 4 منداڵی کورد کوژران و دەیانیش برینداربوون و بەهۆیەوە پشێوی تەواوی ناوچەکانی کوردستانی بندەستی سووریای گرتەوە و بووە هۆی ئەوەی کە بۆ ڕۆژی سبەینێ ڕاپەڕینی گشتیی جەماوەری لە کوردستانی بندەستی داگیرکەی سووریا دروست ببێت.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 7,564 مرة