- بەهۆی ناشتنی تەرمی ئەو منداڵانەی کە دوێنێ لەلایەن عەرەبەوە لە قامیشلی کورژان، جەماوەری شاری قامیشلی هاتە سەر شەقامەکان بۆ بەشداریکردن لە ناشتنی تەرمەکاندا، لە ئەنجامدا پیاوانی داگیرکەری عەرەبی سووریا تەقەیان لە خەڵکەکە کرد و بووە هۆی ئەوەی کە جەماوەری شاری قامیشلی بتەقنەوە بەڕووی هێزەکانی داگیرکەردا، لە ئەنجامدا زۆربەی شاریان کۆنتڕۆڵکرد و وێنە و پەیکەرەکانی دیکتاتۆر ئەسەدیان شکاند و ئاڵای کوردستانیان بەرزکردەوە، شانبەشانی قامیشلی زۆربەی شارەکانی دێرک، درباسیە، تورباسپی، سەری کەهنیێ، ئەفرین و حەڵەب خۆپیشاندان ڕاپەڕینیان لە دژی داگیرکەر سازکرد و زۆربەی فەرمانگە دەوڵەتییەکانیان سووتاند و دوژمن بەهێزێکی زۆرەوە هێرشی کردە سەر جەماوەری بێچەکی کورد و دەیان کەس کوژران و سەدانیش بریندار.
- سەرلە ئێوارە: دەیان کورد باڵوێزخانەی داگیرکەی سووریای لە بڕۆکسڵی پایتەختی بەلژیک گرت و ئاڵای سووریایان سووتاند و ئاڵای کوردستانیان لەسەر باڵوێزخانە بەرزکردەوە، شایانی باسە تەواوی میدیا جیهانییەکانی باسی ئەم ڕووداوەیان کرد و بووە هۆی پاڵپشتێکی گرنگ بۆ ڕاپەڕینەکەی خۆرئاوای کوردستان. پاشان کوردەکان باڵوێزخانەکەیان دایەوە دەست پۆلیسی بەلژیکی و 30 کەس گیران.
- ئەنجوومەنی حوکم لە ئێڕاقدا بەیانێکی لەسەر کارەساتی هەڵەبجە دەرکرد، شایانی باسە ئەمە یەکەمجارە لە ئێڕاق و بەشێوەیەکی فەرمی بەیانێکی لەو جۆرە لەسەر کارەساتی هەڵەبجە دەربکرێت.
- داگیرکەری عەرەبی سووریا لە شاری دیمەشق گەڕەکە کوردەکانی ئابڵووقدا، تاوەکو بەر بە هەر ڕاپەڕینێک بگرێت.
- بەزۆری داگیرکەری عەرەبی سووریا، هەندێک لە پارتە کوردییەکانی خۆرئاوا بەیانیان بۆ هێمنکردنەوەی جەماوەر دەرکرد.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث