ئارژنگ
Latin:-Amigdalus kotschyi
English:-Oriental almond tree
هەرژنگ، ئارژنگ، ئارژەنگ، بنچکێکی دڕکنی وەک بەڵاڵووکە، بەڵام وەک ئەو سوور نییە. لە کوردستاندا، بەتایبەتیی لە کوێستانەکانی #کرماشان#دا زۆرە و خەڵکی لادێکان گۆچان (گاڵۆک)ی لێ درووست دەکەن. ئارژنگ سەربە تیرەی گوڵ سوورەکان Rosaceae نە کە تیرەیەکی زۆر گەورەن لە ڕووەکەکان. بەرێکی وەک بەڵاڵووک بەڵام چووکەتر دەگرێ کە لە هێندێک شوێنی کوردستاندا پێی دەڵێن بادامەتاڵە. بەرەکەی بۆ دەرمان دەچێ. لەم بنچکە بۆ دەرمانی چڵکی گوێ، بەهێزکردنی مووی سەر کەڵک وەردەگیرێ. ئەگەر هەموو شەوێک یەک کەوچکی چایی لە ڕۆنی بەری ئارژنگ بە مووکانماندا هەڵسوین و یان دوای هەموو جارێک کە خۆمان دەشۆین مووەکانمانی پێ چەور بکەین، مووەکان ناوەرێن و بەهێزیش دەبن. یان ئەگەر ڕۆنی ئارژنگ لەگەڵ شیری گیای تۆسی تێکەڵ بکرێت و پلیتەیەکی لێ درووست بکرێت و لە گوێی نەخۆش و چرک کراو بنرێ و تاکوو 5 شەو ئەم کارە بکرێت بۆ چرک و ئێش و ئازاری گوێ و گرانی گوێ زۆر باشە. بێجگە لەمانە کوتراوی بەر و گەڵاکە بۆ کەم کردنەوەی فشاری خوێن زۆر باشە. سەیری هەرژنگ بکە.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 11,428 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!