ناو: جان
نازناو: جان تۆماس
ناوی باوک: تۆماس
ڕۆژی لەدایکبوون: #04-04-1947#
ڕۆژی کۆچی دوایی:#06-07-2023#
شوێنی لەدایکبوون: #کۆیە#
شوێنی کۆچی دوایی: کوردستان- #عەنکاوە#
$ژیاننامە$
لە ڕێکەوتی (04-04-1947) لە شاری کۆیە لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە کۆیە تەواوکردووە. ئامادەیی لە #هەولێر# و پەیمانگەی مامۆستایان لە #سلێمانی# تەواو دەکات. ساڵی (1976) لە چالاکی قوتابخانەکانی هەولێر دامەزراوە. ساڵی (1977) لە ئەمینداریەتی گشتی ڕۆشنبیری و لاوان لە ناوچەکانی کوردستان دامەزراوە. ساڵی (1958) دەستی بەکاری هونەری کردووە، فێری ئامێری (عود) بووە لەسەر دەستی مامۆستا #باکووری# ساڵی (1963) فێری ئامێری (کەمان) دەبێت. ساڵی (1969 تا 1974) لەگەڵ هونەرمەندان (زاهیر محەمەد، #وریا ئەحمەد#، ئەنوەر تاهیر و سەردار ئەحمەد) توانیان #تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە# دابمەزرێنن. ساڵی (1974) لەگەڵ تیپی هونەری هەولێر کاری کردووە. ساڵی (1977) بووەتە ئەندامی (نەقابەی هونەرمەندانی لقی هەولێر). ساڵی (2001) دەبێتە سەرۆکی (سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لقی هەولێر).
=KTML_Bold=کارەکانی:=KTML_End=
• تیپی باواجی کۆیە 1958 تا 1963
• چالاکی قوتابخانەکانی هەولێر 1963 تا 1966
• چالاکی قوتابخانەکانی سلێمانی 1967 تا 1969
• تیپی هونەری هەولێر 1975
[1]