- عومەر ئۆنهۆن یاریدەدەری ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا لەگەڵ ساڵح موسلیمی سەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) و عەبدولحەکیم بەشار سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا وموستەفا جومعە سەرۆکی پارتی ئازادی ونەشئەت زازا سەرۆکی پارتی یەکێتی سوریا و ئیبراهیم برۆ سەرۆکی پارتی یەکێتییە کلتورییەکانی سوریادا کۆبووەتەوە و ئەم کۆبوونەوەیەیان وەکو درێژە پێدانێک بووە بە کۆبوونەوەکەی 23-ی تەموز کە لەگەڵ ساڵح موسلیمدا کۆبووبوونەوە.
- لە هۆڵی تەلاری وەحدەتی تاران، ڕێوڕەسمێک لەژێر ناوی (شەوی شێرکۆ) بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی مامۆستای گەورەی کورد، شێرکۆ بێکەس بەڕێوە چوو. ئەم ڕێوڕەسمە کە بە سەرپەرشتیی د.قوتبەدین سادقی و بە هاوکاریی ڕێکخراوی فەرهەنگی، هونەریی شارەوانیی تاران و ناوەندی ڕوودەکی و نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، بەڕێوە چوو، لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی و ڕۆشنبیرانی ئێرانی و کوردەوە پێشوازییەکی بەرچاوی لێکرا.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 14,403 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!