- یەکەم دانیشتنی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرجەم فراکسیۆنەکان دەستیپێکرد.
- لەرۆژی جیهانی یادکردنەوەی قوربانیانی چەکی کیمیاییدا لەبارەگای ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی ناسراو بە (OPCW) لەشاری لاهای هۆڵندا بەڕەسمی پەردە لەسەر پەیکەری عومەری خاوەر لابرا کە لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی شەهیدان دروستکراوە.
- هێزی پێشمەرگە دەچێتە ناو شارۆچکەی سەعدییە و جەلەولا و دەگاتە گوندەکانی ناوچەی تبج و بەمەبەستی پاراستنی ناوچەکە لە کاتی هەڵبژاردندا، چەندین خاڵی سەربازی دادەنێن، بەرپرسێکی یەکێتیش، ئاشکرایدەکات، بڕیارە ئەمشەو هێزی زیاتر ڕەوانەی سەعدییە و جەلەولا بکرێن و لە ئێستاشدا خاڵی سەربازییان لە ناو هەردوو شارۆچکەکەدا داناوە.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 9,930 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!