- شەوی ڕابردوو لە هەر دوو میحوەری زوممار و وانکێ چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر خاڵەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ڕووبەرووی بەرپەرچدانەوەی توندی هێزی پێشمەرگە بوونەوە، سەرەنجام چەکدارانی داعش تێکشکان و تەرمی 32 چەکداریان و دوو ئۆتۆمبێلیان کەوتە دەست پێشمەرگە.
- چەکدارانی داعش لە چوار قۆڵەوە هێرشیان کروەدتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە بە مەبەستی پێشڕەوی کردن، بەڵام لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە زۆر بە توندی بەرپەرچ دراونەتەوە، هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان هاوشانی هێزەکانی پێشمەرگە بۆردومانی چەکدارانی داعش دەکەن، تا ئێستاش 50 چەکداری داعش کوژراوه و لە هێزەکانی پێشمەرگەش چوار شەهید هەیە. - 26-11-2014
- بەیانی ئەمرۆ هێزەکانی پێشمەرگە هێرشیان کردوەتە سەر گوندەکانی دەوروبەری ناحیەی قەرەتەپە کە بەدەست چەکدارەکانی داعشەوەنو بەرپرسی میحوەری قەرەتەپەش ڕایدەگەنێت ئامانجی پلانەکەیان پێکاوەو چەند ناوچەیەکیان ئازادکردووە.
- بەپێی لێدوانی وەزیری پێشمەرگە ئەمڕۆ لە هێرشی تەلوەرد 7 پێشمەرگە شەهید بووە.
- داعش لە چەند قۆڵێکەوە هێرشی بۆسەر ناوچەکانی کەرکووک کرد و شستیان هێنا.
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە میحوەری تەللوەرد کوڕێکی محەمەد حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، بەناوی عەتا شەهیدکرا.
- سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی لە ڕاگەیەندراوێکدا پیرۆزبایی سەرکەوتن و کۆنترۆڵکردنەوەی جەلەولا و سەعدیە دەکات. لەراگەیەندراوەکەی عەبادی سوپاسی هێزەکانی عێراق و خۆبەخشانی شیعە دەکات بۆ ئەو سەرکەوتنە بێ ئاوەی باسی هێزەکانی پێشمەرگە بکات.
- پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگاری کردنی گوندەکانی قەرەتەپە سەرکەوتنی گەورە تۆمار دەکات و، سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی قەرەتەپەش ئاماژە بەوە دەکات گوندمان نەماوە بە دەست داعشەوە بێت.