-کەیوان محەمەد، خەڵکی #هەڵەبجە#، خوێندکاری پەیمانگەی ئیسلامی، #یەپەگە# کوشتیان.
-ئیحسان عەبدولڕەحمان، خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆی هەڵەبجە.
-عوسمان بانیشاری، لەدایکبووی 1993، خەڵکی #خورماڵ#، پێشتر ئیمام و وتاربێژی مزگەوتێک بووە لە هەورامان.
-ساماڵ سدیق، بانگخواز، خەڵکی شاری #سلێمانی#، خاوەنی چەندین قوتابی بووە.
-نەبەز، ناسراو بە ئەبوو قەتادە، خەڵکی سلێمانی، لەلایەن سوپای ڕژێمی بەشار ئەسەد کوژراوە.
-عوسمان، ناسراو بە (ئەبوو خالید کوردی) خەڵکی هەڵەبجە، خۆی تەقاندووەتەوە.
-فەرمان ناسراو بە (ئەبوو تەلحەی کوردی).
-کاوان ناسراو بە خەتاب کوردستانی، هاوڕێکانی بە خالید بانگیان دەکرد، ساڵی 1995 لە سلێمانی لەدایکبووە، قوتابی شەشەمی ئامادەیی ئیسلامی بووە.[1]
-شکار فایەق ئێناخی
-ڕابەر تاریق هەڵەبجەیی، تاقانەی ماڵ بووە، لە سووریا کوژراوە و هەر لەوێش نێژراوە، قوتابی پۆلی شەشی خوێندنی ئیسلامی بووە.
-عوسمان نێرگزەجاڕی، خەڵکی هەڵەبجە.
-ئاکۆ عەبدولکەریم، ناسراو بە (ئەبوو عومەر ئەلکوردی) لە دایکبووی 1986ە و کۆنە ئەنسار بووە.
-ڕابەر هەڵەبجەیی ناسراو بە (ئەبوو عەمار) لە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی ساڵی ڕابردوو گەیشتووەتە سووریا و لە قامشلۆ کوژراوە.
-مەروان ساڵح هەڵەبجەیی، ناسراو بە (ئەبوو تەلحەی کوردی) لەدایکبووی 1992، لەگەڵ ڕابەر هەڵەبجەیی بە یەکەوە ڕۆیشتوون.
-مەروان، ناسراو بە (ئەبوو ئەنەسی کوردی) خەڵکی سلێمانییە، #داعش# دەڵێن چوار مانگ بەر لەوەی هیچرەت بکات، خودا هیدایەتی دا و گەڕایەوە باوەشی ئیسلام.
-دابان ناسراو بە سەڵاحەددینی کوردی، 25 ڕۆژ بوو ژنی هێنابوو، لە مانگی هەنگوینیدا بوو چووە ڕیزەکانی داعش.
-یوسف هەڵەبجەیی
-فەرمان، ناسراو بە (ئەبوو ئەلبەڕا) خەڵکی شاری هەڵەبجەیە.
-بارزان ناسراو بە (ئەبوو ئیبراهیم ئەلکوردی) دەڵێن خاوەنی پارچە زەوییەک بووە، بەر لەوەی بڕوات زەوییەکەی بە 14 هەزار دۆلار فرۆشتووە و پارەکەی لەگەڵ خۆی بردووە.
-هێمن، ناسراو بە (ئەبوو ماریای کوردی) خەڵکی شارەدێی قەرە هەنجیرە، تەمەنی 34 ساڵ بووە کە کوژراوە، دوو ژنی هێناوە و خاوەنی 5 کچە، ژنی یەکەمی تەڵاق دابوو، بەڵام دواتر گەڕاندییەوە لای خۆی، ساڵی ڕابردوو لە سووریا کوژرا.
-محەمەد نانەوا، ناسراو بە ئەبوو زوبێر ئەلکوردی.
-زانا حسێن، ناسراو بە (ئەبوو موسعەب ئەلکوردی) خەڵکی گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانییە.
-محەمەد ستار، ناسراو بە (ئەبوو بیلال ئەلکوردی) خەڵکی #کفری#یە و لە دایکبووی 1996ە، خۆی بە هێزێکی یەپەگەدا تەقاندەوە.
-زانیار، ناسراو بە ئەبولحەقی کوردی.
-هەژار ئەبوبەکر، ناسراو بە ئەبوو یوسف ئەلکوردی، خەڵکی سلێمانییە، لە دایکبووی 1982، باوکی دوو کوڕ و کچێک بووە. ئەبوبەکر لە دوای هاوکار محەمەد، دووەم کورد بووە چووەتە ڕیزەکانی داعش لە 1 09-02-2013 . هەروەها دوو لە براکانیشی بەناوەکانی دیار ئەبوبەکر ناسراو بە ئەبوو ئەنەسی کوردی و بڕیار ئەبوبەکر ناسراو بە ئەبوو ماریای کوردی چوونەتە ڕیزی داعش. هەژار لە 27-03-2014 لە سووریا کوژراوە.
-ئەبوو تەیبە کوردی
-سەرکەوت، خەڵکی سلێمانییە.
-گەنجێکی شاری کفری، ناوەکەی نەزانراوە.
-#چۆمان#، ناسراو بە ئەسەدەدین ئەلکوردی، لەلایەن #شەڕڤان#انی یەپەگەوە کوژراوە.
-مامۆستا دەریا ناسراو بە ئەبوو خوبەیب ئەلکوردی
-ئەبوو ئیبراهیم ئەلکوردی
-زانا، ناسراو بە ئەبوو ئەمین ئەلکوردی
-خوبەیب ئەلکوردی
-سەعید ئەلکوردی، لەگەڵ داعشێکی میسری لەنێو بارەگایەکی یەکێتی لە #جەلەولا# خۆیان تەقاندەوە.
-ئەبوو وەداع کوردستانی و ئەبوو توراس کوردستانی، لە نەخۆشخانەی کەنەدی لە حەلەب خۆیان تەقاندەوە.
-ئەبوو خالید
-گۆران محەمەد ناسراو بە ئەبوو وەلید ئەلکوردی، دوای گرتنی مووسڵ چووەتە ڕیزەکانی داعش و بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان کوژراوە.
-یوسف سوورچی
-ئەبوو عەزام ئەلکوردی، خۆی تەقاندووەتەوە.
-ئەبوو حەسەن ئەلکوردی بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوە و خۆی بە بارەگایەکی یەپەگەدا لە کۆبانی تەقاندووەتەوە.
-عومەر کوردی
-عەبدولشەهید کۆکۆیی، خەڵکی هەڵەبجە.
-پێشەوا، کارمەندی دادگای سلێمانی بوو.
-فاروق ناسراو بە ئەبوو بەسیر، خەڵکی #هەولێر#.
-عومەر عەبدولجەبار، خەڵکی بەردەڕەش، قوتابی قۆناغی سێیەمی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری بوو، لە تەللوەرد لەلایەن پێشمەرگەوە کوژرا.
-ئاسۆ ناسراو بە خاندوور
-عومەر تەیراوەیی، ناسراو بە ئەبوو ماریا، خەڵکی شاری هەولێرە بە بۆردومانی فڕۆکە کوژراوە.
-ڕێبین زرار، ناسراو بە ئەبوو موهاجیر، خەڵکی گوندی گردجوتیاری سەربە شارۆچکەی بەحرکەی شاری هەولێر بوو، بە بۆردومانی فڕۆکە کوژراوە.
-فەرزاد مەیسوورابی، خەڵکی کامیاران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
-توانا، بە عەبدوڵڵا یان خەتاب کوردستانی ناسرابوو. یەکێک بوو لە ئەمیرە کوردەکانی داعش و سەرپەرشتی شەڕی کۆبانێی دەکرد.
-ئەبوو موجاهید ئەلکوردی، خۆی بە یەپەگەدا تەقاندووەتەوە.
-عەبدولقەهار عەبدولڕەحمان خەلیفانی، پێشتر چەکداری ئەنسارولئیسلام بووە. دوای گرتنی مووسڵ، بەیعەتی بە ئەبوبەکر بەغدای داوە. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە نزیک بێجی کوژرا.
-سمکۆ فەرەج ناسراو بە (نامۆ #گەرمیان#ی) کارمەندی بەشی کوردی ڕادیۆی بەیانی داعش بووە. ڕۆژی 04-04-2015 لەگەڵ چەکدارێکی بەریتانی بە بۆردومانی فڕۆکە کوژران. سمکۆ خەڵکی #کەلار#ە و خوێندکاری دکتۆرا بووە لە بەشی ڕاگەیاندن، متمانە پێکراوترین کەس بووە لای محەمەد عەدنانی و ڕاوێژکاری بووە، دەرهێنەری ڤیدیۆی سەربڕینی سێ پێشمەرگە دیلەکە بووە.
-ئیبن لادن هەڵەبجەیی، یەکێک بوو لەوانەی لە گرتەی ڤیدیۆیی کوشتنی نەقیبەکەی زێرەڤانی دەردەکەوێت و وتارێک بە زمانی کوردی پێشکەش دەکات.
-ئەبوو هومام ئەلکوردی، ئەویش لەو گرتە ڤیدیۆییەدا دەردەکەوێت و وتار دەدات.
-کارزان، ناسراو بە ئەبوو خالید ئەلزەرقاوی.
-حسێن کەرەمی و عیرفان کەرەمی. ئەم دوو برایە خەڵکی شاری #سەقز#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون و مانگێک لەمەوبەر پەیوەندییان بە داعشەوە کردووە.
-ئیدریس #نەغەدە#یی، ناسراو بە (ئەبوو محەمەد ئەلخوراسانی) خەڵکی شاری نەغەدە بوو. هەفتەی ڕابردوو لەلایەن سوپای ئێراقەوە لە نزیک بێجی کوژرا.
-مۆفەق ئەسعەد زێباری، دانیشتووی شارۆچکەی بەردەڕەش، لەگەڵ دوو برای دیکەی بەناوەکانی یونس و موسا، چوونە نێو داعش، هەردوو براکەی کە ئەوەی یەکەمیان پلەیەکی بەرزی لەنێو داعشدا هەبوو، لە هێرشەکانیان بۆ سەر پێشمەرگە کوژران. مۆفەق لە ناوەڕاستی شەقامێکی شاری موسڵ، پێشمەرگەیەکی بەناوی هوجام سوورچی سەربڕی، دواتر لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەنێو شاری مووسڵ کوژرا.[1]
-20-04-2015