شەهید جەلیل حەمەد ساڵح (1967-1991)
ناوى تەواوى (جەلیل حەمەد ساڵح حەمەد)ە، لە ساڵى (1967) لە خێزانێکى نیشتمانپەروەرى کوردپەروەرى #ئیلنجاغی گەورە# هاتۆتە ژیانەوە، لە مانگى (10)ى 1985 لە کەرتى (5)ى گۆرقەرەجى تیپى 86ى دەشتى هەولێر لەلاى #ئەحمەد کوردە# دەبێتە پێشمەرگە، لە شەڕەکانى سنوورى تیپەکەیدا لە ساڵى1986 بەشدارى چەندین چالاکى و نەبەردى دەکات لەوانە (شەڕى نێرەگین، گرتنى ڕەبیەکانى شێراوە-پردێ، چالاکى نێو ڕێگاکانى هەولێر-#کەرکووک# و#کۆیە#-هەولێر، گرتنى فەوجى ئاکۆیان).
لە ڕاپەڕینى (شارى هەولێر و کەرکووک) لە ساڵى 1991 وەک پێشمەرگەیەکى قارەمان بەشداریکردووە، لە (#31-03-1991#) لە (#دیبەگە#) لە سەنگەرى بەرگریکردن لەدەستکەوتەکانى ڕاپەڕین تا دوا فیشەک بەرانبەر دەبابەکانى گاردى کۆمارى ڕژێمى بەعسى حکوومەتى ئێراق لەگەڵ (3) لە هاوسەنگەرانى شەهیدان (#زاهیر هەمزە ساڵح حەمەد ئیلنجاغی# و #شێرکۆ ئۆمەر وەسمان باپیر ئیلنجاغی# و مەعروف حاجى کەریم باداوەیى) تادوا دڵۆپى خوێن جەنگاوە و دەگەنە کاروانى پڕسەروەرى شەهیدانەوە، دواى (6) مانگ ئینجا تەرمى پیرۆزى لە گۆڕستانى گوندى (#گردمەلا#) لەگەڵ شەهیدى هاوسەنگەرى (زاهیرهەمزە ئیلنجاغى)بەخاک سپێررا. [1]